Accessibility links

عارف ته‌یفور: ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵێـک بده‌ین بۆ سه‌رخسـتنی پـرۆژه‌که‌ی سه‌رۆکی عێراق

  • Goran Tawfeeq

عارف ته‌یفور: ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵێـک بده‌ین بۆ سه‌رخسـتنی پـرۆژه‌که‌ی سه‌رۆکی عێراق

عارف ته‌یفور: ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵێـک بده‌ین بۆ سه‌رخسـتنی پـرۆژه‌که‌ی سه‌رۆکی عێراق

له‌ کۆتایی مانگی ڕابردوودا سه‌رۆک کۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی پـرۆژه‌یه‌کی ئاماده‌کرد بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی موڵکدارێتی و سنووری نێوان ئه‌و پارێزگایانه‌ی بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆڕشی به‌عس ده‌یانگرێته‌وه‌. ئه‌و پـرۆژه‌یه‌ به‌پـێی ماده‌ی 60 ی ده‌سـتوری عێراق له‌ لایه‌ن تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆماری عێراقه‌وه‌ نووسراوه‌ و ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق کراوه‌. وه‌ها بڕیاره‌ له‌ ئاینده‌یه‌کی نزیکدا خوێندنه‌وه‌ی بۆ بکرێت و له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌.

هاوپه‌یمانی کوردسـتانی بۆ سه‌رخسـتنی پـرۆژه‌ قانونیـیه‌که‌ی تاڵه‌بانی، بڕیاره‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی هێزه‌ سیاسیـیه‌کانی عێراقدا کۆبـبێته‌وه‌ به‌ مه‌به‌سـتی کۆکردنه‌وه‌ی پـشـتگیری زۆربه‌ی لایه‌نه‌ سیاسیـیه‌کان تاوه‌کو به‌ ته‌وافوقی نیشـتیمانی ئه‌م پـرسه‌ سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت.

عارف ته‌یفور جێـگری دووه‌می سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت ئه‌و پـرۆژه‌یه‌ی که‌ جه‌نابی سه‌رۆک کۆمار ناردوویه‌تی بۆ ئێمه‌، له‌ 3 ی مانگی یازده‌ گه‌یشتووه‌ته‌ په‌رله‌مان و ئێمه‌ وه‌ک هاوپه‌یمانی کوردسـتانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ په‌یدامان کرد و ده‌سـتمان که‌وت. به‌ ته‌ئکید پـرۆژه‌یه‌کی زۆر تێروپـڕه‌ و زۆر باشه‌ و مشـتومڕی زۆر له‌ لایه‌ن لایه‌نه‌کانی تره‌وه‌ هه‌ڵده‌گرێت. ده‌شڵێت ئێمه‌ وه‌کو هاوپه‌یمانی کوردسـتانی ده‌بێت خۆمانی بۆ ئاماده‌ بکه‌ین، چونکه‌ ئه‌م پـرۆژه‌یه‌ ده‌بێته‌ هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی زۆر له‌ ناوچه‌کانی که‌ ماده‌ی 140 ده‌یانگرێته‌وه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG