جواد ئه‌لبه‌زونی په‌رله‌مانتاری سه‌ر به ئیتلافی ده‌وڵه‌تی قانون ڕایگه‌یاند هه‌ندێـک لایه‌ن و به تایبه‌تی هاوپه‌یمانی کوردسـتانی و لیستی عێراقیـیه له هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌ک بۆ لابردنی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی تاریق هاشمی جێـگری سه‌رۆک کۆماری پێ تۆمه‌تبارکراون.
به‌زونی ده‌ڵێت له‌م باره‌یه‌وه فشـاری سیاسی ده‌کرێت تاوه‌کو دۆسیـیه‌که‌ی هاشمی ڕوویه‌کی سیاسی وه‌رگرێت و ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌وڵه‌ش سه‌ری نه‌گرت، هه‌وڵ بدرێت هاشمی له‌و تۆمه‌تانه‌ی دراونه‌ته پاڵی دور بخرێته‌وه و دواجاریش به‌ر لێـبوردنی گشـتی بکه‌وێت.
له به‌شێـکی تری ڕاگه‌یاندنه‌که‌یدا جواد ئه‌لبه‌زونی ده‌ڵێت هاوپه‌یمانی نیشـتیمانی سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که دۆسیـیه‌که‌ی هاشمی له ڕێـگه‌ی دادگاوه یه‌کلایی بکرێته‌وه، دور له ده‌سـتێوه‌ردانی سیاسی.
له‌م باره‌یه‌وه په‌رله‌مانتاری عێراق عادل عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی فراکسیۆنی هاوپه‌یمانی کوردسـتانی به‌رپه‌رچی لێـدوانه‌کانی به‌زونی دایه‌وه و به ڕاگه‌یاندنێـکی نادوروسـتی ناوبرد.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق بڕیاری دا 3 ی مانگی سێی داهاتوو واده‌ی دادگایـیکردنی تاریق هاشمی و زاواکه‌ی بێت.
عه‌بدول سه‌تار به‌یره‌قدار گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری ڕایگه‌یاند به‌بێ ئاماده‌بوونی هاشمی و زاواکه‌ی پـرۆسه‌ی دادگاییکردنه‌که به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئه‌و تۆمه‌تانه‌شی په‌یوه‌ندی به دۆسیـیه‌که‌یانه‌وه هه‌یه 150 کرده‌وه‌ی تێرۆرسـتیـیه و له دوا دان‌پـیادانانی ژماره‌یه‌ک له پاسه‌وانه‌کانی هاشمیشدا دان به تاوانه‌کان نراون که به فه‌رمانی ناوبراو جێبه‌جێ‌کراون.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:48 خوله‌كه.