وێنه‌ی کوژرانی دایک و منداڵێـکی کۆرپه له ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی وڵاتی تورکیا بۆ سه‌ر ناوچه سـنووریـیه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتان، ویژدانی عێراقیـیه‌کانی وروژاند و هه‌ر ئه‌مڕۆ له شـاری هه‌ولێر ژماره‌یه‌کی زۆری ڕێـکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و چالاکوانانی سیاسی و دانیشـتوانی زۆربه‌ی ناوچه‌کانی کوردسـتان وێڕای ئه‌وه‌ی به‌شـداری ڕێوڕه‌سمی پـرسه‌ی قوربانیـیانی ئه‌و هێرشانه ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها ئیدانه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌ش ده‌که‌ن که له لایه‌ن وڵاتی تورکیاوه به هه‌ڕه‌مه‌کی و بێ گوێدانه یاسا نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کان دانیشـتوانی هه‌رێمی کوردسـتانیان کردووه‌ته ئامانجی شه‌ڕێـک که په‌یوه‌ندی به ململانه‌ی سیاسی ناو وڵاتی تورکیاوه هه‌یه.
نوێنه‌رانی عه‌ره‌ب و کوردیش له په‌رله‌مانی عێراق به توندی ئیدانه‌ی هێرشی فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی تورکیا ده‌که‌ن بۆ سه‌ر خاکی عێراق.
ئیبراهیم ڕیکابی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند بۆردومان و هێرشه‌کانی تورکیا درێژه‌یان کێشـا و به ته‌واوه‌تی سه‌روه‌ری خاکی عێراقیان پـێشـێلکردووه. ڕیکابی داوای کرد به زووترین کات هه‌موو ئه‌و ڕێـکه‌وتنـنامانه‌ی ڕژێمی پـێشـووی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتی تورکیادا ئیمزای کردوون و تیایدا ڕێـگه‌ی به‌و وڵاته داوه خاک و ئاسـمانی عێراقی به‌کاربهێنێت بۆ ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیـیه‌کانی ده‌بێت هه‌ڵبوه‌شێنـنه‌وه و هه‌روه‌ها ڕێگه به هیچ وڵاتێـکیش نه‌درێت سـنووری خاکی عێراق بـبه‌زێنێت و خوێنی هاوڵاتیانی عێراقیش بکاته قوربانی ئامانجه‌کانی شه‌ڕی خۆی.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتاری کورد و ئه‌ندامی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی عێراق دکتۆر ئه‌شواق جاف کوژرانی هاوڵاتی کوردی وه‌ک جینۆساید ناوبرد و ئه‌م وێنه‌ی ئێسـتای کوژرانی منداڵ و دایکێـکی کۆرپه‌ی کوردی گوندنشینیشی به به‌ڵـگه‌یه‌کی زیندووی له‌ناوبردنی نه‌ته‌وه‌ی کورد ناساند و له تراژیدیای کاره‌سـاتی هه‌ڵه‌بجه‌شی به که‌متر نه‌زانی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:12 خوله‌كه.