Accessibility links

دیسانه‌وه‌ مه‌سه‌له‌ی پـۆستی وه‌زاره‌ته‌ ئاسایشیـیه‌کان ده‌بێته‌وه‌ باسی ناو په‌رله‌مانی عێراق

  • Goran Tawfeeq

دیسانه‌وه‌ مه‌سه‌له‌ی پـۆستی وه‌زاره‌ته‌ ئاسایشیـیه‌کان ده‌بێته‌وه‌ باسی ناو په‌رله‌مانی عێراق

دیسانه‌وه‌ مه‌سه‌له‌ی پـۆستی وه‌زاره‌ته‌ ئاسایشیـیه‌کان ده‌بێته‌وه‌ باسی ناو په‌رله‌مانی عێراق

ئه‌گه‌رچی له‌ ئێسـتادا پـرسی کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق گرنگترین بابه‌تی مشـتومڕ هه‌ڵـگری نێوان لیست و ئیتیلافه‌کانی په‌رله‌مانی عێراقه‌، له‌ هه‌مان کاتیشـدا دۆسێی په‌وه‌ستدار که‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته‌دا جارێـکی تر قه‌یرانی سیاسی قوڵ‌ده‌کاته‌وه‌، پـرسی کاندیدی وه‌زاره‌ته‌ ئه‌مه‌نیـیه‌کانه‌ که‌ هه‌تا ئێسـتا یه‌کلایی نه‌کراوه‌ته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نیوه‌ی خولی حکومه‌ته‌که‌ی مالیکی تێپه‌ڕی کردووه‌.

له‌ یه‌که‌مین دانیشـتنی وه‌رزی سێـیه‌می په‌رله‌مانی عێراقیشـدا بڕیار درا بۆ تاووتوێـکردنی ڕاده‌ی ئاماده‌یی هێزه‌کانی ئاسایشی عێراقی و توانای پاراسـتنی ڕه‌وشی ئه‌منی دوای کشـانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ کۆتایی ئه‌مسـاڵ نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بانگێشـتی په‌رله‌مان بکه‌ن.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 2:25 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG