Accessibility links

په‌رله‌مانتارانی که‌رکوک له‌ په‌رله‌مانی عێراق داوای زیادکردنی بوجه‌ی پارێزگاکه‌یان ده‌که‌ن

  • Goran Tawfeeq

په‌رله‌مانتارانی که‌رکوک له‌ په‌رله‌مانی عێراق داوای زیادکردنی بوجه‌ی پارێزگاکه‌یان ده‌که‌ن

په‌رله‌مانتارانی که‌رکوک له‌ په‌رله‌مانی عێراق داوای زیادکردنی بوجه‌ی پارێزگاکه‌یان ده‌که‌ن

قه‌واره‌ی عه‌ره‌بی که‌رکوک و پـێـکهاته‌ په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی که‌ سێ ئه‌ندامن له‌ نێو ئیتلافی عێراقیـیه‌دا هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نی کوردیدا له‌ دوو به‌ره‌ی دژ به‌ یه‌کدان له‌ بیر و بۆچوونیان ده‌رباره‌ی چاره‌نووسی که‌رکوک و جێبه‌جێـکردنی مادده‌ی 140 ی ده‌سـتور.

به‌ڵام له‌ هه‌نگاوێـکی نوێدا به‌ر له‌ په‌سه‌ندکردنی بوجه‌ی سـاڵی 2012، هه‌رسێ پـێـکهاته‌ په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی که‌رکوک، کورد که‌ خاوه‌نی شه‌ش کورسیـیه‌ و تورکمان سێ کورسی و عه‌ره‌بی شـاره‌که‌ سێ کورسی، ڕێـکه‌وتن داوای زیادکردنی به‌شه‌ بوجه‌ی پارێزگای که‌رکوک بکه‌ن و له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیاندا به‌یانـنامه‌یه‌کیان له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵاوکرده‌وه‌.

دکتۆر سیروان محه‌مه‌د له‌ فراکسیۆنی هاوپه‌یمانی کوردسـتانی و نوێنه‌ری که‌رکوک له‌ وه‌ڵامی پـرسیارێـکی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا باس له‌ هه‌ڵوێسته‌که‌یان ده‌کات.

ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:48 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG