Accessibility links

تاریق هاشمی: هیچ ده‌سه‌ڵاتێـک بۆی نیـیه‌ ئاسته‌نگ له‌ به‌رده‌م پـێـکهێنانی هه‌رێمه‌کان دروستبکات

  • Goran Tawfeeq

تاریق هاشمی: هیچ ده‌سه‌ڵاتێـک بۆی نیـیه‌ ئاسته‌نگ له‌ به‌رده‌م پـێـکهێنانی هه‌رێمه‌کان دروستبکات

تاریق هاشمی: هیچ ده‌سه‌ڵاتێـک بۆی نیـیه‌ ئاسته‌نگ له‌ به‌رده‌م پـێـکهێنانی هه‌رێمه‌کان دروستبکات

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ دوا ڕۆژی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ بوو که‌ پـێویست بوو تیایدا داوای به‌ هه‌رێمکردنی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ڕه‌وانه‌ی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن بکرایه‌.

به‌ڵام به‌ هۆی تانه‌گرتنی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌و داخوازیـیه‌ و ڕاگرتنی پـرۆژه‌ی به‌ هه‌رێمکردنی سه‌ڵاحه‌دین، تاریق هاشمی جێـگری سه‌رۆک کۆماری عێراق ڕایگه‌یاند هیچ ده‌سه‌ڵاتێـک بۆی نیـیه‌ له‌ ئاست مادده‌ی 117 ی ده‌سـتوری عێراق که‌ تایبه‌ته‌ به‌ پـێـکهێنانی هه‌رێمه‌کان ئاسته‌نگ دروسـتبکات.

هاشمی داوای له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق کرد، کێشه‌ بۆ داواکاری پـێـکهێنانی هه‌رێمه‌ سه‌ربه‌خۆکه‌ی سه‌ڵاحه‌دین دروست نه‌که‌ن.

له‌ به‌رامبه‌ردا نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیریش به‌ سه‌ردانێـکی درێژخایه‌ند که‌ سه‌ره‌تاکه‌ی له‌ ژاپـۆنه‌ و کۆتایـیه‌که‌ی له‌ واشنتنه‌، خاکی عێراقی به‌جێهێشت.

له‌م باره‌یه‌وه‌ په‌رله‌مانتاری عێراق شێخ شه‌علان عه‌بدولجه‌بار که‌ نوێنه‌رایه‌تی پارێزگای سه‌ڵاحه‌ین ده‌کات، به‌ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوت له‌ به‌رده‌مـماندا ئه‌م پـرسه‌ کراوه‌یه‌، ئه‌مڕۆ کۆده‌بینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین به‌ مه‌به‌سـتی به‌رزکردنه‌وه‌ی نووسراوێـک بۆ سه‌رۆک کۆماری عێراق به‌و پـێـیه‌ی پارێزه‌ری ده‌سـتوری عێراقه‌.

هه‌روه‌ها له‌ دادگای فیدراڵیش داوایه‌ک به‌رز ده‌که‌ینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌و پـێـیه‌ی پـێشـێلکاری بنه‌ما ده‌سـتوریـیه‌کانی کردووه‌. داواکاری به‌ هه‌رێمکردنی سه‌ڵاحه‌دینیش ده‌سـتوریـیه‌ و پـێویست بوو به‌ر له‌ چه‌ند ڕۆژێـک ڕه‌وانه‌ی کۆمسیۆن بکرایه‌.

له‌ پـێشه‌نگی کێشه‌ که‌ڵه‌که‌بووه‌کانی به‌رده‌م پـرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کۆتایی به‌ پـشـووی خۆی هێنا و وه‌رزی دووه‌می دانیشـتنه‌کانی ده‌سـتپـێـکرده‌وه‌ که‌ له‌ ده‌سـپێکدا کشـانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و ده‌سـتدرێژی وڵاتانی ده‌ره‌کی بۆ سه‌ر خاکی عێراق و به‌ هه‌رێمکردنی پارێزگاکان ته‌وه‌ره‌ گرنگه‌کانی کۆبوونه‌وه‌که‌ی بوون.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 2 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG