Accessibility links

30 ده‌زگای ڕاگه‌یاندن له‌ به‌غدا تاووتوێی کاری ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌ عێراقدا ده‌که‌ن

  • Goran Tawfeeq

30 ده‌زگای ڕاگه‌یاندن له‌ به‌غدا تاووتوێی کاری ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌ عێراقدا ده‌که‌ن

30 ده‌زگای ڕاگه‌یاندن له‌ به‌غدا تاووتوێی کاری ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌ عێراقدا ده‌که‌ن

به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی زیاتر له‌ 30 ده‌زگای ڕاگه‌یاندن، له‌ نێوانیاندا ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌شی کوردی و له‌گه‌ڵ چه‌ندین که‌سـایه‌تی سه‌ربه‌خۆ له‌ بواره‌کانی کاری ڕۆژنامه‌گه‌ری و سیاسی و ڕۆشنبیریدا، سه‌نته‌ری عێراق بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی ڕاگه‌یاندن ورک شۆپـێـکی له‌ ژێر ناونیشـانی "به‌ره‌و ڕاگه‌یاندنێـکی سه‌رکه‌وتوو و به‌هێز" ئه‌نجام دا، که‌ تیایدا تیشـک خرایه‌ سه‌ر هه‌موو ئه‌و گیروگرفتانه‌ی ڕێـگرن له‌ به‌رده‌م نه‌شونماکردنی ڕاگه‌یاندنی عێراقی و کرانه‌وه‌ی به‌ ڕووی جیهان و ناوچه‌که‌دا.

هه‌روه‌ها له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا ڕۆژنامه‌نووسـان ئاڵوگۆڕی ڕاوبۆچوونی خۆیان کرد بۆ دۆزینه‌وه‌ی میکانزمێـک هه‌تا خاڵه‌ نایاب و کاره‌ سه‌رکه‌وتووه‌کانی ڕۆژنامه‌نووسـانی عێراقی ده‌سـتنیشـان بکه‌ن، وه‌ک نمونه‌یه‌کیش بیانخه‌نه‌ به‌رچاو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ندێـک ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی عێراقیش ئاگاداربکرێنه‌وه‌، به‌ تایبه‌تی که‌ناڵه‌ ئاسـمانیـیه‌کان له‌ سستی توانا لاوازه‌که‌ی له‌ ڕوماڵکردنی هه‌واڵ و پـێشـکه‌شکردنی به‌رنامه‌کانی له‌ ڕووی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشـنبیریدا که‌ وایکردووه‌ نه‌ک ته‌نها بینه‌ری له‌سه‌ر ئاسـتی ده‌ره‌کی نیـیه‌، به‌ڵـکو له‌ ناوخۆی وڵاتیشـدا بینه‌ری عێراقی له‌ده‌سـتداوه‌.

له‌ وه‌ڵامی پـرسیارێـکی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا که‌ تا چه‌ند ئه‌م جۆره‌ کۆبوونه‌وانه‌ ده‌توانێت دۆخی ڕاگه‌یاندنی عێراقی له‌ شێوازی‌ کلاسیکی و مه‌رکه‌زیه‌تی حزبیدا ڕزگاربکات، سـالم مه‌شهور شـاره‌زا له‌ بورای ڕاگه‌یاندن و ئه‌ندامی ده‌سـته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ڕاگه‌یاندنی عێراقی گوتی" له‌ ڕاسـتیدا جێـگای خۆیه‌تی له‌ وه‌ڵامی ئه‌م پـرسیاره‌دا کۆمه‌ڵێـک خاڵی گرنگ هه‌یه‌ باسیان لێوه‌ بکه‌م، له‌وانه‌ تاوه‌کو ئێسـتا ناوه‌نده‌کانی ڕاگه‌یاندنی عێراقی کار له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی سیاسیه‌تی حزبی و که‌سـایه‌تی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و ده‌زگایه‌ کارده‌که‌ن، بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر ڕۆژنامه‌بێت یان ڕادیۆ یان ته‌له‌فیزیۆن یان بنکه‌یه‌کی ڕۆشـنبیری و ڕاگه‌یاندن بێت. ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م ده‌زگایانه‌ باس له‌ خه‌ونی ئه‌و که‌سـانه‌ بکه‌ن که‌ له‌ پـشـت ڕاگرتنی دارایی ئه‌م ده‌زگایه‌وه‌ن، ئه‌وا من ده‌ڵێم نه‌ک به‌س ته‌نها ئه‌و خه‌ونه‌ نایه‌ته‌ دی، به‌ڵـکو له‌ ناو کۆمه‌ڵـگاشدا ڕق‌و‌قینه‌ دروست ده‌بێت دژ به‌و که‌سـانه‌ی هه‌ڵـگری بیروبۆچوونێـکی له‌و شێوازه‌ن ئه‌گه‌ر بێت و به‌ ڕوونتریش ئه‌م باسه‌ بوروژێنم ده‌ڵێم به‌ داخه‌وه‌ تاوه‌کو ئێسـتا ڕاگه‌یاندنی عێراقی به‌ دوای شـان‌وباڵی سه‌رکرده‌کانیدا حه‌یران ده‌ڵێت که‌ ئه‌مه‌ش قێزه‌وه‌نترین کاری ڕۆژنامه‌گه‌ریـیه‌. هه‌روه‌ها میدیای عێراقی وای لێـهاتوو ئه‌گه‌ر بته‌وێت زانیاریـیه‌ک له‌سه‌ر بارودۆخی عێراقی هه‌بێت ده‌بێت گه‌شتێـک به‌سه‌ر میدیاکاندا بکه‌یت.

شـایانی باسه‌ سـالم مه‌شـهور له‌ به‌شێـکی تری قسه‌کانیدا باسی گرنگی ئه‌م جۆره‌ کۆبوونه‌وانه‌ی کرد و گوتی به‌ دڵینایـیه‌وه‌ هه‌ر چاوپـێکه‌وتنێـک و هه‌موو ورک شۆپـێـک و کۆبوونه‌وه‌یه‌ک که‌ تیایدا شـاره‌زایان و پـسـپـۆرانی ئه‌م بواره‌ به‌شـداربن تیایدا خاڵه‌ لاواز و گیروگرفته‌کانی ته‌وه‌ری کۆبوونه‌وه‌که‌ ده‌سـتنیشـان ده‌که‌ن، بۆیه‌ ئێسـتا له‌ عێراقدا ڕاگه‌یاندنێـکی گه‌وره‌ و به‌رفراوان هه‌یه‌ که‌ پـێویسـته‌ به‌ به‌رده‌وامی کۆبـبێنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ چاک و که‌م‌وکوڕیـیه‌کانمان بکه‌ین.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG