پاش تێپه‌ڕبوونی زیاتر له سـاڵێـک به‌سه‌ر پـێـکهێنانی حکومه‌تی هاوبه‌شی نیشـتیمانیدا، که‌چی هێشـتا به ته‌واوی کابینه‌ی ئه‌و حکومه‌ته پـۆستی وه‌زاره‌ته ئه‌منیـیه‌کانی به به‌تاڵی ماوه‌ته‌وه و قه‌یرانی ده‌سـتنیشـانکردنی کاندیدی پـۆسته ئه‌منیـیه‌کانیش زیاتر سیاسیـیه وه‌ک له‌وه‌ی کێشه‌ی ده‌سـتنیشـانکردنی که‌سـایه‌تیـیه‌کی گونجاو هه‌بێت بۆ پـڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه.
هاوکات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ململانه‌ی سیاسی‌دا لێره و له‌وێ ڕۆژانه باس له شـکسـتهێنانی حکومه‌تی هاوبه‌شی نیشـتیمانی ده‌کرێت و له جێـگایدا حکومه‌تی زۆرینه‌ی سیاسی پـێـکدێت.
به‌ڵام ئه‌م هه‌واڵه له لایه‌ن عه‌باس به‌یاتی ئه‌ندامی په‌رله‌مان سه‌ر به ئیتلافی ده‌وڵه‌تی قانونه‌وه ڕه‌تکرایه‌وه و به‌یاتی له لێـدوانێـکیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی " ئێمه هیچ بیرکردنه‌وه‌یه‌ک و نه‌خشه‌یه‌ک و پلانێـکمان نیـیه بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تی زۆرینه‌ی سیاسی. عێراق پـێویستی به حکومه‌تی هاوبه‌شی نیشـتیمانی هه‌یه، چونکه پـێـکهاته‌کانی په‌رله‌مان ئه‌م حکومه‌ته‌یان پـێـکهێناوه که سه‌رۆک کۆمار بۆ کورد بێت و سه‌رۆکی په‌رله‌مانیش بۆ سووننه بێت و سه‌رۆک وه‌زیریش بۆ شیعه، ئه‌م دابه‌شـکردنه‌ش ئه‌و چاره‌سه‌ره‌یه که به کۆی ده‌نگی عێراقیـیه‌کان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه. ئه‌م حکومه‌ته‌ش به هاوپه‌یمانێتی هه‌موو لایه‌نه‌کانه و که له پاش دانوسـتاندنێـکی درێژخایه‌ن و چاره‌سه‌رێـکی نیشـتیمانیـیه‌وه پـێـکهاتووه. بۆیه هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی کارێـکی ئاسان نیـیه و ئیتلافی ده‌وڵه‌تی قانون هیچ هه‌وڵێـکی بۆ هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی نه‌داوه."
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا په‌رله‌مانتار خالید شوانی سه‌رۆکی لیژنه‌ی قانونی په‌رله‌مانی عێراق و هاوکات ئه‌ندامێـکی هاوپه‌یمانی کوردسـتانیـیه بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی " من پـێموایه ئه‌م حکومه‌ته هه‌ر له سه‌ره‌تای دروسـتکردنیـیه‌وه هه‌موو کوتله په‌رله‌مانیـیه‌کان و هێزه سیاسیـیه‌کان و چاودێره سیاسیـیه‌کانیش ئاگاداری ئه‌و وه‌زعه بن که حکومه‌ته‌که حکومه‌تێـکی به‌هێز نابێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌که‌م حکومه‌تی شه‌راکه‌ی نیشـتیمانیــیه و زۆر له‌م کوتله سیاسی و په‌رله‌مانیـیانه‌ی که له کۆمه‌ڵێـک ته‌ناقوزاتی سیاسی و تێڕوانین بۆ ئاینده‌ی عێراق و ئێسـتای عێراق له یه‌ک حکومه‌تدا کۆبوونه‌ته‌وه و ئه‌مه وا ده‌کات به به‌رده‌وام ئه‌م حکومه‌ته حکومه‌تێـکی شێوه ئیفلیج بێت و نه‌توانێت به کاره‌کانی خۆی هه‌ڵبسێت. دووه‌م زۆربه‌ی به‌شـداربووان له ناو ئه‌م حکومه‌ته و له کابینه وه‌زاریـیه‌که خه‌ڵـکه سیاسیـیه‌کانن و سه‌رۆکی کوتله‌کانن و ئه‌مه وایکردووه حکومه‌ته‌که حکومه‌تێـکی سیاسی بێت له کاتێـکدا قۆناغی ئێسـتای عێراق پـێویستی به حکومه‌تێـکی ته‌کنۆقرات یان حکومه‌تێـکی میهه‌نی هه‌یه که وه‌زیره‌کان له وه‌زراه‌ته‌کانی خۆیاندا موخته‌س بن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن هه‌موو ئه‌و که‌موکرتیانه‌ی که به تایبه‌تی په‌یوه‌ندی به ژیانی ئاسایی هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه وه‌کو مه‌سائیله‌کانی خزمه‌تگوزاری، بتوانێت ئه‌م حکومه‌ته حکومه‌تێـکی خزمه‌تگواری بێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێسـتا تێبینی ده‌کرێت ئه‌م حکومه‌ته حکومه‌تێـکی سیاسیـیه و نه‌یتوانیوه به ئه‌رکه‌کانی خۆشی هه‌ستێت و ئاڵۆزیشی زۆر تیادایه و ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به سه‌ره‌تای ته‌شکیلکردنی ئه‌م حکومه‌ته‌وه هه‌یه."
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:48 خوله‌كه.