سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـکی مینڕێژکراو له ناو عه‌لوه‌ی قه‌زای خاڵسدا سه‌ر به پارێزگای دیاله که ده‌که‌وێته دوری 55 کیلۆمه‌تری باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا، ده‌یان کوژراو و برینداری لێـکه‌وته‌وه که زۆربه‌یان هاوڵاتی سیڤیل بوون.
به‌رپـرسـانی ئه‌منی شـاره‌که ڕایانگه‌یاند ئاماره سه‌ره‌تایـیه‌کان ده‌ریانخسـتووه هێرشه‌که‌ی ئه‌مڕۆ که ده‌که‌وێته ناوه‌ڕاستی قه‌زای خاڵس 7 کوژراو و زیاتر له 30 برینداری لێـکه‌وتۆته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌هێزی ته‌قینه‌وه‌که‌ش زیانێـکی ماددی گه‌وره به کۆمه‌ڵـگاکه که‌وتووه که وه‌ک سه‌نته‌رێـک داده‌نرێت بۆ کڕین و فرۆشـتنی میوه و سه‌وزه و هه‌روه‌ها ڕه‌وانه‌کردنی بۆ به‌غدای پایته‌خت.
له لایه‌کی تره‌وه و هه‌ر ئه‌مڕۆ و له هه‌مان پارێزگای دیاله کۆمه‌ڵێـک چه‌کداری نه‌ناسراو هێرشیان کرده سه‌ر ماڵی دوو برا که سه‌ر به هێزه‌کانی سه‌حوه‌ی شـاره‌که بوون. له ئه‌نجامدا به ده‌سـتڕێژی گولـله 2 براکه و 5 که‌س له ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌یان کوشـتووه و 4 ی دیکه‌شیان بریندارکردووه. به‌ر له‌وه‌ی له کرده‌وه‌که‌شیان هه‌ڵبێن هه‌ردوو ماڵه‌که‌یان ته‌قاندۆته‌وه و ئاگریشـیان له چوار ئۆتۆمبیلی ئه‌م ماڵه به‌رداوه. به‌ر له‌وه‌ی پـۆلیس و ئاسایشی شـاره‌که‌ش بگاته ناوچه‌ی ڕووداوه‌که چه‌کداره‌کان هه‌ڵاتوون.
جێـگه‌ی ئاماژه پـێـکردنه پارێزگای دیاله ته‌نها له ماوه‌ی مانگێـکدا ژماره‌ی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلی مینڕێژکراو تیایدا گه‌یشته 12 ئۆتۆمبیل له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ئه‌مسـاڵدا 10 ڕووداوی هاوشێوه‌ی هێرشه‌که‌ی ئه‌مڕۆ و هه‌ڵکوتانه سه‌ر ماڵی ئه‌ندامانی سه‌حوه له ناوچه جیاوازه‌کانی ئه‌م پارێزگایه‌دا تۆمارکراوه.
شایانی باسه پارێزگای دیاله که سه‌نته‌ره‌که‌ی شـاری به‌عقوبه‌یه له ماوه‌ی ڕابردوودا به به‌شێـک له سێ گۆشه‌ی مرگ ناوده‌برا. دانیشـتوانه‌که‌ی له هه‌رسێ پـێـکهاته‌ی کورد و شیعه و سووننه پـێـکهاتووه، به‌ڵام پارێزگاکه زۆرینه‌ی سووننه مه‌زهه‌بن و له‌م دوایه‌شـدا بۆ چه‌ند جارێـک ئه‌نجومه‌نی ئه‌و پارێزگایه هه‌ڕه‌شه‌ی له به‌رپـرسـانی به‌غدا کردووه ئه‌گه‌ر دۆخی ئاسایش و خزمه‌تگوزاری به‌و شێوازه‌ی ئێسـتا درێژه‌ی کێشـا ڕووه‌و بیرۆکه‌ی پـێـکهێنانی هه‌رێم هه‌نگاو ده‌نێن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌م مه‌به‌سـته چه‌ندین کۆبوونه‌وه به‌سـتراوه له نێوان لێـپـرسـراوان و سه‌رۆک هۆزه‌کان ئه‌م پارێزگایه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:15 خوله‌كه.