به مه‌به‌سـتی تاووتوێـکردنی ڕاسپارده‌ی کۆبوونه‌وه پـێـنج قۆڵیـیه‌که‌ی هه‌ولێر و قۆناغی دوای ته‌واوبوونی ده‌رفته‌ته 15 ڕۆژیـیه‌که‌ی درایه مالیکی، ئه‌مڕۆ له شـاری نه‌جه‌ف موقته‌دا سه‌در ڕابه‌ری ڕه‌وتی سه‌دریـیه‌کان میوانداری کۆبوونه‌وه‌ی چاره‌نووســسازی هه‌ڵوێستی یه‌کلایی‌که‌روه‌وه ده‌کات.
به‌پـێی ئه‌و زانیاریـیانه‌ی که له نووسینگه‌ی نه‌جه‌فی سه‌دره‌وه بڵاوبوونه‌ته‌وه، کۆبوونه‌وه‌که به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌که له لایه‌نی کوردی دکتۆر ڕۆژ نوری شاوه‌یس و دکتۆر به‌رهه‌م سـاڵح و شاندێـک هاوڕێـیان ده‌بێت و لایه‌نی دووه‌میش که له لیستی عێراقیـیه پـێـکهاتوون بریتین له ئه‌یاد عه‌لـلاوی سه‌رۆکی لیسته‌که و ئوسامه نوجه‌یفی سه‌رۆکی په‌رله‌مان و چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کی دیاری ئیتلافی ئه‌لعێراقیـیه به‌شـداری کۆبوونه‌وه‌که‌ی نه‌جه‌ف ده‌که‌ن.
له لایه‌کی تره‌وه هاوپه‌یمانی نیشـتیمانی به‌بێ ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری ڕه‌وانه‌ی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه بکات و ئه‌و پـرسه‌ش یه‌کلایی‌بکاته‌وه که ئایا موقته‌دا سه‌در نوێنه‌رایه‌تی ده‌کات یان وه‌ک کۆبوونه‌وه‌که‌ی هه‌ولێر، سه‌در ته‌نها له دیدوبۆچوونی کوتله‌ی سه‌دریـیه‌کانه‌وه به‌ڵێن به سه‌رکرده‌کانی کورد و لیسـتی ئه‌لعێراقیـیه ده‌دات.
شایه‌نی باسه به‌سـتنی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه و سـازکردنی له شـاری نه‌جه‌ف پاش ئه‌وه دێت که نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق هیچ وه‌ڵامێـکی ڕاسته‌وخۆی وه‌ره‌قه نۆ خاڵیـیه‌که‌ی کۆبوونه‌وه‌ی پـێـنج قۆڵی هه‌ولێری نه‌دایه‌وه که له لایه‌ن موقته‌دا سه‌دره‌وه ڕه‌وانه‌ی کرابوو، ئه‌گه‌رچی به‌ر له ته‌واوبوونی ئه‌و ده‌رفته‌ته 15 ڕۆژیـیه که 17 ئه‌م مانگه دوا ڕۆژی بوو، سه‌دری نیگه‌ران و توڕه کرد و هاوپه‌یمانی نیشـتیمانیش دانیشـتنێـکی ده‌سته‌ی سیاسی سـازکرد بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سه‌در به‌ر له‌وه‌ی کاردانه‌وه‌ی توندی هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و دانیشتنه سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو پاش ئه‌وه‌ی ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی قانون بایکۆتی کۆبوونه‌وه‌که‌ی کرد، به‌ڵام هاوپه‌یمانی نیشـتیمانی ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی ڕه‌وانه‌ی نه‌جه‌ف کرد به‌بێ وه‌ڵامێـک یان په‌یامێـکی سیاسی و هه‌ڵوێسـتێـکی یه‌کلاکه‌ره‌وه له‌سه‌ر ئه‌و وه‌ره‌قه‌ی که موقته‌دا سه‌در به‌ر له 18 ڕۆژ چاوه‌ڕێی وه‌ڵامێتی.
ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:38 خوله‌كه.