چاره‌سه‌رنه‌بوونی کێشه و ناکۆکیـیه سیاسیـیه‌کانی نێوان لیستی عێراقیـیه و ئیتلافی ده‌وڵه‌تی قانون، به‌ڕێوه‌چوونی کاره‌کانی حکومه‌تی په‌کخسـتووه، له کاتێـکدا عێراق له ئێسـتادا پـێویستی به که‌ش‌وهه‌وایه‌کی ئارامی سیاسی ئاسایشی هه‌یه تاوه‌کو بڕیاری خۆی بدات له‌سه‌ر مانه‌وه یان کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی سـوپای ئه‌مه‌ریکا له خاکی وڵاته‌که‌ی، که‌وا بڕیاره به کۆتایی‌هاتنی سـاڵی 2011 ته‌واوی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا خاکی عێراق به‌جێبهێڵن. به‌ڵام بێ گوێدانه ئه‌م قۆناغه مه‌ترسیداره‌ی که هه‌ر له ئێسـتاوه به ڕای شـاره‌زایانی سیاسی گرووپه چه‌کداره‌کانی دژ به پـێـکهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی نوێ له خۆکۆکردنه‌وه‌دان بۆ دوای کشـانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له خاکی عێراق.
له لایه‌کی تره‌وه میلیشـیای مه‌هدی که گه‌وره‌ترین و به‌رفراوانترین هێزی چه‌کداری ناڕه‌سمی عێراقیـیه و ئێران پـشـتیوانی لێده‌کات، به هه‌مان شێوه مه‌شـقی سه‌ربازی ده‌سـتپـێـکردووه، ئه‌گه‌رچی وه‌ک پـێـگه‌ی سیاسیشـیان له ناو حکومه‌تدا یاری به هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانی مالیکی ده‌که‌ن ئه‌گه‌ربێت و دژ به به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌کانی سه‌دریـیه‌کان بجوڵێته‌وه.
له هه‌مان کاتدا به‌شێـک له‌و پارت و حزب و لایه‌نه سیاسیـیانه‌ی که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ڕازی نه‌بوون مالیکی دووباره پـۆسـتی سه‌رۆک وه‌زیران وه‌رگرێته‌وه به هه‌مان شێوه به‌شێـکن له‌و سیاسه‌ته‌ی ئه‌گه‌رچی ڕووبه‌ڕوو دژایه‌تی حکومه‌ته‌که‌ی مالیکی ناکه‌ن، به‌ڵام بێ ده‌نگ بوونیان له‌و بارودۆخه مه‌ترسیدار و هه‌سـتیاره‌ی وڵاته‌که‌یانی پـێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت ئامانج تیایدا ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی مالیکیـیه له به‌رپـرسیارێتی ته‌واوی بارودۆخه‌که.
شایه‌نی باسه هه‌موو ئه‌مانه و چه‌ند پـلانێـکی خۆحه‌شـاردووی نێو کۆبوونه‌وه داخراوه‌کانی لایه‌نه سیاسیـیه‌کان وایکردووه مالیکی بۆ مانه‌وه‌ی حزبه‌که‌ی له ده‌سه‌ڵات و له‌ده‌سـت نه‌دانی جڵه‌وی حوکمڕانی عێراق و پـۆستی سه‌رۆک وه‌زیر ته‌نها ڕێـگایه‌ک مابێت کاری له‌سه‌ر بکات بۆ ده‌ربازبوون له‌م قۆناغه، کارکردنه له‌سه‌ر پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی زۆرینه‌ی سیاسی، ئه‌گه‌رچی ئه‌م کاره‌ش چاره‌سه‌رێـکی ته‌واو بۆ کێشه و گرفته‌کانی به‌رده‌م پـرۆسه‌ی سیاسی ناکات، به‌ڵام نوری ئه‌لمالیکی ڕزگار ده‌کات له‌و ململانه سیاسیـیه‌ی له ناو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا هه‌یه و ئه‌و کاته دوو به‌ره‌ی سیاسی دێته ئاراوه، به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ت به سه‌رۆکایه‌تی مالیکی و هاوپه‌یمانه‌کانی له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی دژ به حکومه‌ت و ئۆپـۆزسیۆنی په‌رله‌مانی.
له‌م حاڵه‌ته‌دا لایه‌نی کوردی بڕیارده‌ری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و حوکمڕانی و به‌ره‌ی ئۆپـۆزسیۆن یه‌کلایی ده‌کاته‌وه، واته پـشـتیوانیکردنی له هه‌ر هێزێـکی سیاسی له ده‌سه‌ڵات له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و لایه‌نه‌دا حکومه‌ت یه‌کلایی ده‌بێته‌وه، به‌ڵام بۆ زانینی به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نی کوردی و بنه‌مای به‌سـتی هاوپه‌یمانێتیـیه‌که‌ی، دکتۆر مه‌حمود عوسـمان په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ له هاوپه‌یمانی کوردسـتانی بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی یه‌که‌م ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین چه‌ند بتوانین حکومه‌تی هاوبه‌شی سه‌ربخه‌ین که هه‌رچه‌نده بنچینه‌که‌ی زۆر که‌موکوڕی تێدایه و زۆر ئاسان نیـیه، ئه‌گه‌ر نه‌بوو ئه‌وا حکومه‌تی زۆرینه یه‌کێـکه له ڕێـگه‌چاره‌کان. ده‌شڵێت ئێمه دوو ڕۆڵمان هه‌یه، یه‌کێـکیان عێراقیـیه و ده‌مانه‌وێت لایه‌نه‌کان ڕێـکبکه‌ون و عێراقیـیه‌کان پێـکه‌وه بن و پـرۆسه‌ی سیاسی به‌هێز بکه‌ین. ڕۆڵه‌که‌ی تریش ئه‌وه‌یه ئێمه کارنامه‌مان هه‌یه که له 19 خاڵ پـێـکهاتووه پـێشـکه‌شی حکومه‌تمان کردووه پاش ئه‌وه‌ی بۆ چه‌ندین مانگ له هه‌ولێر له لایه‌ن فراکسیۆنه‌کانه‌وه تاووتوێکراوه و له‌سه‌ری ڕێـکه‌وتوون و ئێسـتا ده‌مانه‌وێت جێبه‌جێ بـبێت، بۆیه هه‌ر حکومه‌تێـک دروستبێت زۆرینه بێت یان نا ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و کارنامه‌ی ئێمه‌دا بێته پـێشه‌وه و جێبه‌جێی بکات ئه‌وا ئێمه له‌گه‌ڵیدا ده‌بین.
شایه‌نی باسه وه‌ک سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ و زانیاریش ئاشـکرای ده‌که‌ن سه‌رۆک کۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی له‌م هه‌فته‌یه‌دا هه‌موو لایه‌نه‌کانی به‌شـدار له حکومه‌ت بانگهێشـت ده‌کات بۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌رفراوانی ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتی و تێگه‌یشـتنی هاوبه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی له ڕێـکه‌وتنی سیاسی هه‌ولێردا ئیمزا کراوه که له ئێسـتادا سیاسیـیه‌کانی عێراقی دابه‌شـکردووه به‌سه‌ر بارودۆخێـکی دژوار و گرژ و بارگاویدا که به‌رده‌وامبوونی شـکسـتپـێـهێنانی ڕێـکه‌وتنی سیاسی هه‌ولێر و هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی حکومه‌تی به‌دوادا دێت.