Accessibility links

به‌پـێی هه‌واڵه‌کان موقته‌دا ئه‌لسه‌در پـشـتگیری ئه‌یاد عه‌لـلاوی ده‌کات

  • Goran Tawfeeq

موقته‌دا ئه‌لسه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌دریـیه‌کان که‌ خاوه‌نی 41 کورسی په‌رله‌مانه‌ و پـێـکهاته‌یه‌کی سه‌ره‌کی ئیتلافی نیشتیمانیـیه‌ له‌ په‌یوه‌ندیـیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ مه‌رجعی شیعی سه‌ید عه‌لی سیستانی، موقته‌دا ئه‌لسه‌رد مه‌رجعی ئاینی ئاگادارکردووه‌‌ کوتله‌ی ئه‌حرار که‌ نوێنه‌رایه‌تی سه‌دریـیه‌کان ده‌کات پـشـتگیری ئه‌یاد عه‌لـلاوی ده‌کات تا سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی داهاتوو بکات.

هاوکات له‌گه‌ڵ ئاشـکرابوونی ئه‌م هه‌واڵه‌ لیستی عێراقیـیه‌ به‌ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌یاد عه‌لـلاوی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ کوتله‌ی سه‌دریـیه‌کان گرێ دا و هه‌ردوو گه‌یشتنه‌ ئه‌و ڕێـکه‌وتنه‌ی په‌له‌ بکرێت له‌ پـێـکهێنانی حکومه‌تی داهاتوو.

ئه‌یاد عه‌لـلاویش ڕایگه‌یاند ئه‌م ڕێـکه‌وتنه‌ی له‌ نێوان لیستی ئه‌لعێراقیـیه‌ و ئیتلافی نیشـتیمانیدا دروست بووه‌ له‌وانه‌یه‌ بـبێته‌ هۆی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و قه‌یرانه‌ سـیاسیـیه‌ی له‌ به‌رده‌م پـێـکهێنانی حکومه‌تدایه‌.

ده‌توانن گویبیستی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌غدا بـبن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:11 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG