هه‌ردوو ئیتیلافه شیعه‌که له نزیکبوونه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنی گه‌وره‌ترین کوتله‌ی په‌رله‌مانین بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تی ئاینده، به‌ڵام کۆسـپی سه‌ره‌کی له به‌رده‌م یه‌کگرتنیاندا یه‌کلا نه‌بوونه‌وه‌ی کاندیدی پـۆسـتی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووه.
هه‌ریه‌که له ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عادل عه‌بدولمه‌هدی و باقر جه‌بر سۆڵاغ پاڵاوتووه و سه‌دریـیه‌کانیش پـشـتگیری ئیبراهیم جه‌عفه‌ری ده‌که‌ن و ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی یاساش دووباره نوری ئه‌لمالیکی کاندید کردۆته‌وه بۆ ئه‌و پـۆسته.
شـایه‌نی باسه مشـتومڕی لایه‌نه شیعه‌کان تاکو ئێسـتا به‌رده‌وامه و لیژنه‌یه‌ک له هه‌ردوو ئیتیلافه شیعه‌که پـێـکهاتووه له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافوق تا که‌سێـک دیاری بکرێت بۆ سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی داهاتوو.
لایه‌نی کوردیش له‌سه‌ر زاری سه‌رۆک کۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانیه‌وه پـشـتگیری کوردی ده‌ربڕیوه به ئه‌نجامی یه‌کخسـتنی هه‌ڵوێسـتی هه‌ردوو ئیتیلافه‌که له یه‌ک کوتله‌ی په‌رله‌مانیدا. هه‌روه‌ها تاڵه‌بانی لایه‌نی کوردی به نزیک و هاوپه‌یمانی هه‌ردوو ئیتیلافه‌که ناوبردووه.
له‌م باره‌یه‌وه حه‌سه‌ن سـنێد په‌رله‌مانتاری عێراقی سه‌ر به ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هه‌ردوو ئیتیلافه‌که یه‌کمان گرت، پـێم‌وایه یه‌که‌م لایه‌ن هاوپه‌یمانیمان له‌گه‌ڵ ده‌به‌سـتێت لایه‌نی کوردیـیه. پاشـان ده‌ڵێت ئێمه پـێمان‌وایه به‌ڕێز تاڵه‌بانی زۆر هه‌وڵی داوه له ڕابردوو و ئێسـتادا ماڵی عێراقیـیه‌کان یه‌ک‌هه‌ڵوێست و یه‌ک‌ڕیز بکات، بۆیه پـشـتگیریـیه‌کی زۆر به‌هێزی ده‌که‌ین بۆ مانه‌وه‌ی له پـۆسـتی سه‌رۆک کۆماری عێراق. پاشـان ده‌ڵێت به‌هێزی که‌سـایه‌تی مام جه‌لال له‌سه‌ر ئاسـتی عێراق و نێوده‌وڵه‌تی پـێویسـته له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سـیاسی عێراقی دور نه‌که‌وێته‌وه.
ئه‌مه له کاتێـکدایه لیسـتی ئه‌لعێراقیـیه به مافی ده‌سـتوری و یاسایی خۆی ده‌زانێت سه‌رۆکایه‌تی کابینه‌ی حکومه‌تی داهاتوو بکات، به‌ڵام به‌هۆی لاوازی هاوپه‌یمانی به‌سـتن ئه‌م شـانسه‌ی له‌ده‌سـتداوه.
شێخ هومام حه‌مودی سه‌رکرده له ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی ده‌ڵێت حکومه‌تی داهاتوو حکومه‌تی هاوبه‌شی نیشـتیمانیـیه و سه‌رجه‌م لایه‌نه براوه‌کانی هه‌ڵبژاردن به‌شـداری تێدا ده‌که‌ن.
پاشـان حه‌مودی ڕایگه‌یاند ده‌رئه‌نجام هه‌ردوو ئیتیلافه‌که ڕێـک‌ده‌که‌ون له‌سه‌ر پـێـکهێنانی حکومه‌تی داهاتوو و دیاریکردنی پـۆسـتی سه‌رۆک وه‌زیران. پاشـان بۆ به‌شـداری‌پـێکردنی لایه‌نی کوردی و عه‌ره‌بی سووننیش له کابینه‌ی داهاتوودا پـۆسـتی سه‌رۆک کۆمار دووباره هاوده‌نگی نیشـتیمانی له‌سه‌ره ئه‌ویش به‌ڕێز مام جه‌لال ئه‌و پـۆسـته وه‌ربگرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به لیستی ئه‌لعێراقیـیه‌ش شێخ هومام حه‌مودی ده‌ڵێت لیستی ئه‌لعێراقیـیه که نوێنه‌رایه‌تی ناوچه ڕۆژئاوایی‌یه‌کانی عێراق ده‌کات یان نوێنه‌رایه‌تی عه‌ره‌بی سـووننه له عێراقه، بۆیه پـێویسـته به‌شـداریـیه‌کی سه‌ره‌کی بکه‌ن له حکومه‌تی داهاتوودا.
به‌پـێی ئه‌و هاوبه‌شـیـیه نیشـتیمانیه‌ی باسی لێوه ده‌کرێت ده‌بێت سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی داهاتوو نوێنه‌ری لیسـتی ئه‌لعێراقیـیه بێت. واته پـۆسـتی سه‌رۆک کۆمار بۆ کورد و سه‌رۆک وه‌زیرانیش بۆ شیعه و سه‌رۆکی په‌رله‌مانیش بۆ سـووننه. ده‌شڵێت ئه‌مه پـێی ناگوترێت دابه‌شـبوونی تایفی، به‌ڵـکو پـێی ده‌گوترێت پـێـکهێنانی هاوبه‌شی نیشـتیمانی.
چاودێرانی سـیاسی عێراقی وا پـێشـبینی ده‌که‌ن نه‌خشه‌ی سـیاسی داهاتوو پابه‌نده به یه‌کلابوونه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی لایه‌نه شیعه‌کان له په‌رله‌مانی داهاتوودا.