Accessibility links

په‌رله‌مانتارێـکی عێراق: ململانێی وڵاتانی دراوسێ به‌ ئاشـکرا له‌ عێراقدا هه‌یه‌

  • VOA News

په‌رله‌مانتارێـکی عێراق: ململانێی وڵاتانی دراوسێ به‌ ئاشـکرا له‌ عێراقدا هه‌یه‌

په‌رله‌مانتارێـکی عێراق: ململانێی وڵاتانی دراوسێ به‌ ئاشـکرا له‌ عێراقدا هه‌یه‌

په‌رله‌مانتارێـکی عێراق: ململانێی وڵاتانی دراوسێ به‌ ئاشـکرا له‌ عێراقدا هه‌یه‌

په‌رله‌مانتارێـکی عێراق: ململانێی وڵاتانی دراوسێ به‌ ئاشـکرا له‌ عێراقدا هه‌یه‌

ئه‌و ته‌وژمه‌ توندوتیژیه‌ی که‌ چه‌ند ڕۆژێـک له‌مه‌وبه‌ر به‌غدای پایته‌ختی کرده‌ ئامانج و ده‌یان کوژراو و برینداری لێـکه‌وته‌وه‌ و هه‌روه‌ها له‌ ئێسـتاشـدا ڕۆژانه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی چێنراوی سه‌ر ڕێـگا و هێرشی له‌ناکاوی گرووپه‌ تێرۆریسـتیـیه‌کان، وایکردووه‌ دۆخێـکی ترسـناکی ناسه‌قامگیری ئاسایشی باڵ‌بکێشێت به‌سه‌ر به‌غدا، ئه‌مه‌ له‌ کاتێـکدایه‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی سـوپا و پـۆلیسی عێراقی به‌سه‌ر شه‌قامه‌کاندا و زیادکردنی خاڵه‌کانی پـشـکنینیان له‌ ناوچه‌کان، ئه‌گه‌ر چی له‌ ئاست توندوتیژیـیه‌کان کاریگه‌ری به‌رچاویان نیـیه‌، هاوکات وێنه‌یه‌کی ناله‌باری ئاسایشی به‌غداش ده‌رده‌خه‌ن. هه‌ر ئه‌مه‌ش وایکردووه‌ عێراقیـیه‌کان وه‌ها بیربکه‌نه‌وه‌ له‌ پاش کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق ته‌وژمی توندوتیژی ڕوو له‌ زیادبوون بکات و بێ توانایی هێزه‌کانی ئاسایشی عێراقی به‌رامبه‌ر گرووپه‌ تێرۆریسـتیـیه‌کان وه‌ها بکات که‌لێنه‌ ئه‌منیـیه‌کان هه‌میشه‌ له‌ زیادبووندابێت.

حاکم عه‌باس په‌رله‌مانتاری عێراقی سه‌ر به‌ هاوپه‌یمانی نیشـتیمانی شیعه‌کانی عێراق ده‌ڵێت هه‌ندێـک ده‌وڵه‌ت هه‌وڵ ده‌ده‌ن شه‌ڕ له‌ ناو عێراقدا بکه‌ن به‌ مه‌به‌سـتی دورخسـتنه‌وه‌ی مه‌ترسی تێرۆر له‌ وڵاته‌کانیان، چونکه‌ وه‌ک ئاشـکرایه‌ تێرۆر هه‌موو لایه‌ک ده‌کاته‌ ئامانج و به‌شێـکی زۆری ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ش لێـدانه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی وڵاتان له‌ عێراقدا، وه‌ک به‌رژه‌وه‌ندنیـیه‌کانی ئێران و سعودیـیه‌ و تورکیا و سوریا و ته‌نانه‌ت کوه‌یتش.

پاشـان حاکم عه‌باس ده‌ڵێت ململانێی وڵاتانی دراوسێ له‌ ناوخۆی عێراقدا با ئاشـکرا ده‌رده‌که‌وێت وه‌ک چۆن هه‌ر جاره‌ و پـێـکهاته‌یه‌کی عێراقی ده‌بێته‌ ئامانجی گرووپه‌ تێرۆریسـتیـیه‌کان.

پاشان له‌ کۆتایی قسه‌کانیشـیدا ئه‌م په‌رله‌مانتاره‌ی عێراق ده‌ڵێت شه‌ڕی تێرۆر له‌ چه‌شنی ڕابردوویدا کۆتایی هاتووه‌ له‌ عێراق، وه‌ک چۆن له‌ ساڵانی ڕابردوودا بنکه‌کانی ڕێـکخراوه‌ تێرۆریسـتیه‌کان له‌ پارێزگاکانی ڕۆژئاوای به‌غدا بوون و شه‌ڕی ڕووبه‌ڕوویان له‌گه‌ڵ سوپا و پـۆلیسی عێراقی ده‌کرد، ئه‌م حاڵه‌ته‌ کۆتایی‌هاتووه‌ و ئێسـتا شه‌ڕێـکی تر له‌ ئارادایه‌ که‌ پـێی ده‌گوترێت ململانێی هه‌رێمی وڵاتان و به‌رژه‌وه‌ندیـیان له‌ ناوچه‌که‌. ده‌شڵێت به‌هاری عه‌ره‌بیش ئه‌گه‌رچی به‌ چاکسـازی حکومی و ده‌سه‌ڵات ناوده‌برێت، که‌چی عێراق له‌م مه‌سه‌له‌یه‌شـدا پشـکێکی زیانی ئه‌و گۆڕانکاریـیه‌ی به‌رکه‌وتووه‌.

هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌شـدا ئوسامه‌ نوجه‌یفی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق له‌ درێژه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ چه‌ند وڵاتێـکی ئه‌وروپا که‌ ئێسـتا له‌ وڵاتی سویسرایه‌، له‌ چاوپـێـکه‌وتنێـکیدا له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانیـیه‌که‌ی عه‌لی لاریجانی پـێشـنیازێـکی کردووه‌ بۆ کۆبوونه‌وه‌ی چوارقۆڵی له‌ نێوان عێراق و تورکیا و سعودیـیه‌ و ئێران به‌ مه‌به‌ستی تاووتوێکردنی کێشه‌کانی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.

لاریجانی و نوجه‌یفی له‌و دیداره‌یاندا ڕێـکه‌وتوون بۆ سـازدانی ئه‌و کۆبووه‌وه‌یه‌ له‌ داهاتوویه‌کی نزیـکدا له‌ به‌غدا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG