پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕاگه‌یاندنێـک باس له جیابوونه‌وه‌ی 35 ئه‌ندامی لیستی عێراقیـیه ده‌کات که ئاماده‌یی‌یان ده‌ربڕیوه به‌شـداری حکومه‌تی داهاتوو بکه‌ن ئه‌گه‌ر هاتوو نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی بوو، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه لیسـتی عێراقیـیه له‌سه‌ر ئاسـتی باڵا و به ئاماده‌بوونی زۆربه‌ی سه‌رکرده‌کانی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئه‌نجام دا و هه‌ڵوێسـتی سیاسی ئیتیلافی عێراقیـیه‌ی دووپات کرده‌وه که ئه‌ندامه‌کانی یه‌ک هه‌ڵوێستن و له حکومه‌تێـکدا به‌شداری ناکه‌ن نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری بێت.
له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌نووسیدا پاش کۆبوونه‌وه‌که، ئوسامه نوجه‌یفی ده‌رئه‌نجامی کۆبوونه‌که‌ی ڕاگه‌یاند.
ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:54 خوله‌كه.