سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له بازاڕێـکی ناوچه‌ی حوسه‌ینیـیه‌ی ئه‌لمه‌عاملدا که ده‌که‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی شـاری به‌غداوه 3 ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ک له دوای یه‌ک که به گولـله هاوه‌ن کرابوون، زیاتر له 47 قوربانی له نێوان کوژراو و برینداری لێـکه‌وتۆته‌وه و زۆربه‌یان هاوڵاتی سیڤیل بوون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروسـتی عێراق ڕایگه‌یاند هه‌تا ئێسـتا له ئه‌نجامی هێرشه‌که‌ی ئه‌مڕۆ 5 کوژراو گه‌یه‌نراونه‌ته پـزیشـکی دادوه‌ری و زیاتر له 42 برینداریش له بنکه‌کانی ته‌ندروسـتین که به‌شـێـکیان ژیانیان له مه‌ترسیدایه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌کانیان.
شایه‌نی باسه پـۆلیسی عێراقیش له ڕاگه‌یاندنێـکی سه‌ره‌تایی خۆیدا ئاماژه‌ی به ته‌قینه‌وه‌ی سێ بۆمبی چێنراو کرد که له ئه‌نجامدا 35 قوربانی لێـکه‌وتۆته‌وه، به‌ڵام له تازه‌کردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که‌یدا ته‌نها جۆری هێرشه‌که پـشـتڕاست ده‌کاته‌وه که به هاوه‌ن کراوه له ناوچه‌یه‌کی نزیـک ڕووداوه‌که‌وه ئه‌نجامدراوه نه‌وه‌ک ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی چێنراو.
جێی ئاماژه پـێـکردنه زیاتر له مانگێـکه به شێوه‌یه‌کی گشـتی دۆخی ئاسایشی به‌غدا به به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگه‌کانی پـێشـوویدا بارێـکی ئارامی وه‌رگرتووه ئه‌گه‌رچی دۆخه سیاسیـیه‌که‌ی له دژوارترین کاتدایه له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی ئه‌م حکومه‌ته‌ی یان هه‌ڵوه‌شــاندنه‌وه‌ی یان سه‌رله‌نوێ هه‌ڵبژاردنێـکی نوێ بۆ په‌رله‌مانی عێراق.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:27 خوله‌كه.