ساڵح موتڵه‌گ جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری عێراق بۆ کاروباری خزمه‌تگوزاری که ئێسـتا به‌هۆی ناکۆکیـیه‌وه له‌گه‌ڵ مالیکیدا ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نابێت، سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له قسه‌کانی خۆی پاشگه‌ز نه‌بێته‌وه و داوای لێـبوردنیش نه‌کات و پـێیوایه مالیکی نه‌ک ته‌نها دیکتاتۆره، به‌ڵـکو سه‌دام که سه‌رۆکایه‌تی ڕژێمێـکی دیکتاتۆری ده‌کرد، به‌ڵام بنیاتنه‌ر بوو، به‌ڵام مالیکی دیکتاتۆرێـکی ڕووخێنه‌ره.
له تازه‌ترین لێـدوانیشـیدا موتڵه‌گ هێرش ده‌کاته‌وه سه‌ر مالیکی و ده‌ڵێت تاکڕه‌وی و کۆنتڕۆڵـکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کانی وڵات بۆ که‌سێـک و تاکه حزبێـک ڕاستیـیه‌که و مالیکی خۆی پـێوه خه‌ریک کردووه. پاشـان موتڵه‌گ ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هاتوو و کۆنگره‌ی نیشـتیمانی کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بێت بۆ دوو ڕوویی سیاسی و که‌سانێـک به‌شـداری تێدا بکه‌ن توانای ده‌ربڕینی قسه‌ی حه‌قیان نه‌بێت له‌و کۆنگره‌یه‌دا به‌شـداری ناکات. موتڵه‌گ ئه‌وه‌شی گوتووه باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ئێسـتا عێراق متمانه سه‌ندنه‌وه‌یه له حکومه‌ته‌که‌ی نوری ئه‌لمالیکی.
له‌م باره‌یه‌وه عه‌باس به‌یاتی ئه‌ندامی ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا و که‌سی نزیک له نوری ئه‌لمالیکی ده‌ڵێت هه‌ر قسه‌یه‌ک ده‌رباره‌ی هه‌ڵـگرتنی متمانه بێت له حکومه‌تی ئێسـتا قسه‌ی به‌تاڵی سیاسی له هۆشچوو و خه‌وتووه‌کانه، بۆچی؟ چونکه ئه‌م کاره پـێویستی به ڕێژه‌ی 163 نوێنه‌ر هه‌یه که ئه‌م ژماره‌یه نه‌ک ته‌نها بوونی نیـیه، به‌ڵـکو هاوپه‌یمانی نیشـتیمانی که خاوه‌نی 157 نوێنه‌ره یه‌ک هه‌ڵوێسـتن له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی مالیکی له سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت.
هه‌روه‌ها لایه‌نه به‌شـداربووه‌کانی ئێسـتاش له ده‌سه‌ڵات به‌شـێـکی زۆریان له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی مالیکیدان، بۆ نمونه لایه‌نی کوردی نزیکه‌ی 50 نوێنه‌ریان به‌شـداری ده‌سه‌ڵاتیان کردووه، به کورتی و پـوختی هیچ ترسێـکمان له‌م جۆره لێـدوانانه نیـیه و ئه‌و خه‌ونه‌ش نایه‌ته دی.
له به‌شێـکی تری قسه‌کانیدا به‌یاتی ده‌ڵێت ده‌مه‌وێت ئه‌وه بیر ئه‌و که‌سانه بخه‌مه‌وه که خۆیان به نه‌یاری مالیکی ده‌زانن، مالیکی سه‌رۆکی حکومه‌ته و ئه‌م دوو سـاڵه‌ش له ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌مێنێته‌وه و له هه‌ڵبژاردنی داهاتووشـدا هه‌ر ئێمه ده‌یبه‌ینه‌وه و هه‌ر ئێمه‌ش حکومه‌ت پـێـکده‌هێنین.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:45 خوله‌كه.