سه‌رچاوه‌یه‌ک له وه‌زاره‌تی دادی عێراق ڕایگه‌یاند، دادگای باڵای تاوانه‌کان بڕیاری داوه 15 له به‌رپـرسـانی باڵای ڕژێمی پـێشـووی سه‌دام حسێن ئازادبکرێن پاش ئه‌وه‌ی بێ گوناهیـیان ده‌رکه‌وتووه له‌و تاوانانه‌ی ئاڕاسته‌یان کراون.
له نێو ئه‌وانه‌ی بڕیاری ئازادکردنیان ده‌رچووه پارێزگاری پـێشووی بابل هاشم حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جید و پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین فازڵ سڵێفیج ئه‌لعه‌زاوی و پارێزگاری به‌سره له‌تیف محه‌ل حمود و فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی ئه‌فسه‌ری فه‌ریق مزاحم سه‌عب ئه‌لحه‌سه‌ن و ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی حزبی به‌عس عوگله عه‌بد سه‌قه‌ڕ.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌که گوتوویه‌تی ده‌سه‌ڵاتداران له‌م دوایـیانه‌دا سێ له به‌رپـرسـانی پـێشـوویان به‌رداوه، که یه‌کێـکیان وه‌زیری پـێشووی بازرگانیـیه محه‌مه‌د مه‌هدی سـاڵح و وه‌زیری ڕۆشنبیری حامد یوسف حه‌مادی و شـاره‌زای بواری چه‌کسـازی مه‌حمود فه‌ره‌ج ئه‌لسامه‌ڕائی.
سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا ڕاپـۆرتێـکی ئاماده‌کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:32 خوله‌كه.