Accessibility links

عێراقیـیه‌کان نێگه‌رانن له‌ ده‌ستێوه‌ردانی لایه‌نه‌ ده‌ره‌کیـیه‌کان له‌ کاروباری سیاسی وڵاته‌که‌یاندا

  • Goran Tawfeeq

خۆپـیشـاندانێـکی عێراقیـیه‌کان له‌ دژی ده‌سـتێوه‌ردانی لایه‌نه‌ ده‌ره‌کیـیه‌کان له‌ کاروباری سیاسی وڵاته‌که‌یاندا، به‌غدا، هه‌ینی 8 ی ده‌ی 2010

خۆپـیشـاندانێـکی عێراقیـیه‌کان له‌ دژی ده‌سـتێوه‌ردانی لایه‌نه‌ ده‌ره‌کیـیه‌کان له‌ کاروباری سیاسی وڵاته‌که‌یاندا، به‌غدا، هه‌ینی 8 ی ده‌ی 2010

جارێـکی تر شه‌قامی عێراقی نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر سه‌ردانه‌کانی به‌رپـرسـانی عێراقی و سه‌رۆکی لیسـته‌کان بۆ وتووێژکردن له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌کی سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ی پـێـکهێنانی حکومه‌تی داهاتوو و دابه‌شـکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کانی.

گه‌لانی عێراقی به‌ سه‌رجه‌م پـێـکهاته‌کانیـیه‌وه‌ ڕه‌تیده‌که‌نه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی داهاتوو جێبه‌جێـکردنی داخوازیـیه‌کی ده‌ره‌کی بێت و یه‌کێـک له‌ پـێـکهاته‌ سه‌ره‌کیـیه‌کانی عێراقی تێدا فه‌رامۆش بکرێت. هاوڵاتیانی عێراقی به‌رپـرسـانی وڵاته‌که‌یان ئاگادار ده‌که‌نه‌وه‌ له‌و نه‌خشانه‌ی که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌کێشرێت و له‌گه‌ڵ پـێـکهاته‌ جیاوازه‌کانی عێراقیدا ناگونجێن، چونکه‌ له‌ دوای ڕووخاندنی ڕژێمی پـێشـووی عێراقیـیه‌وه‌ وڵاته‌که‌یان هه‌نگاوێـکی به‌ره‌و دیموکراسی ناوه‌ له‌ ڕێـگه‌ی پـرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌غدا گۆران تۆفیق له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڵاتێـکی عێراق دووا، ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌ی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 3 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG