ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به پشتبه‌ستن به بڕیاری پـێشـووتری دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق له کۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی 44 ی خۆیدا به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاری دا به په‌سه‌ندکردنی کاره‌سـاتی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه وه‌ک تاوانێـکی له‌ناوبردنی به کۆمه‌ڵ.
ئوسامه نوجێفی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق بڕیاره‌که‌ی خوێنده‌وه و گوتی" به‌و پـێـیه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیاری دا به په‌سه‌ندکردنی ئه‌و کاره‌ســاته‌ی که له 16 ی سێی 1988 دا ڕوویداوه تاوانێـکی له‌ناوبردنی به کۆمه‌ڵه به‌و پـێـیه‌ی بڕیاری دادگای باڵای تاوانه‌کان که له به‌رواری 20 ی دووی 2010 دا ده‌ریکردووه بۆ که‌یس هه‌ڵه‌بجه و به تاوانی له ناوبردنی به کۆمه‌ڵ ناوی‌بردووه به هه‌موو پـێوه‌رێـکی قانونی، بۆیه بفه‌رموون ده‌نگ بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌م بڕیاره."
دواجار به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاره‌که په‌سه‌ندکرا.
په‌رله‌مانتارانی کورد کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به ڕۆژێـکی مێژوویی ده‌زانن که له پاش 23 سـاڵه‌وه که‌یسی هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر ئاسـتی نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌نگاوێـکی نێوده‌وڵه‌تی گه‌وره‌ی ده‌سـته‌به‌رکرد که له ئه‌مڕۆوه شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه حکومه‌تی عێراقیـیان ناچارکرد داوای لێبوردن له گه‌لی کورد بکات به‌و پـێـیه‌ی ئه‌م تاوانه له لایه‌ن حکومه‌تی عێراقیـیه‌وه ئه‌نجامدراوه، ئه‌گه‌رچی له سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسی دیکتاتۆردا جێبه‌جێ‌کراوه.
بڕیاری جینۆسایدکردنی هه‌ڵه‌بجه ئه‌و مافه ده‌داته نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌ر کاتێـک بیه‌وێت له ئه‌گه‌ری مه‌ترسی بۆ سه‌ر دانیشـتوانی کوردسـتان داوای پـشـتیوانی نێوده‌وڵه‌تی بکات و مافی خۆیه‌تی دوای سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تیش بکات.