Accessibility links

خالید ئه‌لئه‌سه‌دی ده‌ڵێت پـێمان باشه‌ لیستی عه‌لـلاوی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان بگرێته‌ ده‌ست

  • Goran Tawfeeq

خالید ئه‌لئه‌سه‌دی ئه‌ندامی ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا

خالید ئه‌لئه‌سه‌دی ئه‌ندامی ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا

خالید ئه‌لئه‌سه‌دی ئه‌ندامی ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌غدا گۆران تۆفیق ده‌ڵێت پـێش کۆتایی‌هاتنی ده‌رفه‌ته‌ دوو هه‌فته‌یی‌یه‌که‌ ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه‌ گرێ کوێره‌ی پـێـکهێنانی حکومه‌ت به‌ ئاڕاسته‌یه‌کی کرانه‌وه‌ بڕوات و چاره‌سه‌رێـک بۆ دابه‌شـکردنی پـۆسته‌ سیادیـیه‌کانی حکومه‌ت داهاتوو بێته‌ دی.

ئه‌سه‌دی له‌ درێژه‌ی قسه‌کانیدا ده‌ڵێت" له‌ دانیشـتنی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌مان له‌ دۆسێی پـۆسـتی سه‌رۆک وه‌زیران له‌گه‌ڵ لیسـتی ئه‌لعێراقیـیه‌دا پـێیان گوتین ڕاوپـۆچوونتان چیـیه‌؟ ئێمه‌ش پـێمان گوتن ڕاوبۆچوونمان نه‌گۆڕاوه‌، پـۆستی سه‌رۆک وه‌زیران مافی هاوپه‌یمانێتی نیشـتیمانیـیه‌، چونکه‌ گه‌وره‌ترین کوتله‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌، ئه‌وانیش پـێشـنیارێـکیان بۆ کردین، به‌ڵام ئێمه‌ ده‌سـتبه‌جێ ڕه‌تمان کرده‌وه‌. پاشـان ئه‌سه‌دی ده‌ڵێت ئێمه‌ پـێشـنیازمان کرد بۆ لیسـتی ئه‌لعێراقیـیه‌ سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان وه‌ربگرن، چونکه‌ برایانی کورد خۆیان بۆ پـۆسـتی سه‌رۆک کۆمار کاندید کردووه‌، هه‌روه‌ها ئازادیشن له‌گه‌ڵ لایه‌نی کوردیدا گفتوگۆ ئاڵوگۆڕ پـێبکه‌ن له‌ دابه‌شـکردنی ئه‌و دوو پـۆسـته‌دا، به‌ڵام ئێمه‌ پـێمان باشه‌ و پـێشـنیاز ده‌که‌ین سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان وه‌ربگرن له‌گه‌ڵ چه‌ند وه‌زاره‌تێـکی سیادیدا و هه‌روه‌ها سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشـتیمانی عێراقی که‌وا بڕیاره‌ پاش پـێـکهێنانی حکومه‌ت دروستبکرێت.

له‌ به‌شێـکی تری قسه‌کانیدا خالید ئه‌لئه‌سه‌دی ده‌ڵێت له‌ هیچ دانیشـتنێـکماندا له‌گه‌ڵ لیسـتی ئه‌لعێراقیـیه‌دا سـازشـمان له‌سه‌ر پـۆسـتی سه‌رۆک وه‌زیران نه‌کردووه‌ و پـێمان گوتوون ئه‌و پـۆسـته‌ مافی هاوپه‌یمانێتی نیشـتیمانیـیه‌.

له‌ کۆتایی قسه‌کانیدا ئه‌سه‌دی بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا و پـێش کۆتایی ده‌رفه‌ته‌ دوو هه‌فته‌یی‌یه‌که‌ هاوپه‌یمانی نیشـتیمانی به‌ یه‌ک پاڵێوراو بۆ پـۆسـتی سه‌رۆک وه‌زیران و له‌ ژێر یه‌ک ناوی کوتله‌ی په‌رله‌مانیدا ئاماده‌ی دانیشـتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی ده‌بێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 4:02 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG