Accessibility links

هه‌وڵ له‌ ئارادایه‌ بۆ سـازکردنی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی په‌رله‌مانی عێراق

  • Goran Tawfeeq

هۆڵی په‌رله‌مانی عێراق

هۆڵی په‌رله‌مانی عێراق

وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له‌سه‌ر داوای چه‌ند قه‌واره‌یه‌کی سیاسی، له‌ سه‌رۆکی کاتی په‌رله‌مان دکتۆر فوئاد مه‌عسوم په‌رله‌مانی عێراقی له‌ هه‌فته‌ی داهاتوودا کۆبـبێته‌وه‌.

به‌پـێی ڕاگه‌یاندنی هه‌ندێـک له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له‌و دانیشـتنه‌دا هه‌وڵ ده‌درێت سه‌رۆکێـک بۆ په‌رله‌مان دیاریـبکرێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش عادل عه‌بدولمه‌هدی کاندیدی ئیتیلافی نیشـتیمانی بۆ پـۆسـتی سه‌رۆک وه‌زیران ڕۆژانه‌ سه‌ردانی کۆشـکی په‌رله‌مان ده‌کات و داوای له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن کردووه‌ سه‌ردانی بینای ئه‌نجومه‌ن بکه‌ن تاوه‌کو ژماره‌ی یاسایی بۆ کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان دابینبکرێت.

شایانی باسه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو هاوپه‌یمانی نیشـتیمانی شیعه‌کان پـێش کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نه‌یانتوانی پـرسی کاندیدکردن بۆ پـۆسـتی سه‌ره‌ک وه‌زیران یه‌کلایی بکه‌نه‌وه‌، موحسن سه‌عدون یاساناس و په‌رله‌مانتاری عێراقی له‌سه‌ر لیستی ئیتیلافی لایه‌نه‌ کوردسـتانیـیه‌کان گوتوویه‌تی هه‌نگاوی ده‌سـتوری و یاسایی ده‌گیرێته‌به‌ر بۆ ده‌سـتنیشـانکردنی پـۆسته‌ سه‌ره‌کیـیه‌کانی عێراق.

ده‌توانن گوێبیسـتی ته‌واوی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:42 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG