ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی سه‌رکرده له نێو هاوبه‌ندی نیشـتیمانی عێراق ده‌ڵێت هه‌ر لایه‌نێـک و لیسـتێـک سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی داهاتووی عێراق بکات ده‌بێت ڕه‌چاوی ئه‌وه بکات هه‌ر سێ پـێـکهاته سه‌ره‌کیـیه‌که‌ی عێراق هاوده‌نگ بن له‌گه‌ڵیدا له پـێـکهێنانی حکومه‌تی داهاتوو.
سه‌باره‌ت به گرفتی لیستی ئه‌لعێراقیه‌ی ئه‌یاد عه‌لـلاوی له‌مه‌ڕ پـێـکهێنانی حکومه‌ت، ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێت و بڕوانیـینه لیستی ئه‌لعێراقیـیه جیاوازیـیه‌کی زۆر به‌رچاو ده‌بینین له نێو پـێـکهاته‌کانیدا، ئه‌مه‌ش هه‌وڵی وڵاتی تورکیا بوو کۆیان بکاته‌وه له ناو یه‌ک لیسـتدا.
ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه گۆران تۆفیق بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:20 خوله‌كه.