به مه‌به‌سـتی به‌شـداریکردن له دوا ئاهه‌نگی پـرۆسه‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی سوپای وڵاته‌که‌ی، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا لیۆن په‌نێتا گه‌یشـته خاکی عێراق و به‌شـداری له ڕێوڕه‌سـمی تایبه‌تی ڕاگواسـتنی ئه‌رکه‌کانی سوپای ئه‌مه‌ریکای کرد بۆ هێزه‌کانی عێراقی.
له‌و بۆنه‌یه‌دا به فه‌رمی ئاڵای وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا داگیرا و وه‌ک گوزارشتێـک بۆ کۆتایی‌هاتنی پـرۆسه‌ی سه‌ربازی له خاکی عێراق که به‌پـێی ڕێـکه‌وتنی ئاسایشی نێوان هه‌ردوو وڵات کۆتایی به ئه‌رکه‌کانی سوپای ئه‌مه‌ریکا دێت پاش ئه‌وه‌ی زیاتر له 8 سـاڵه هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به مه‌به‌سـتی ڕزگاکردنی عێراق له ڕژێمه دیکتاتۆریـیه‌که‌ی له پـرۆسه‌یه‌کی سه‌ربازیدا هاتبوونه خاکی عێراق.
له‌و ئاهه‌نگه‌دا وه‌زیری به‌رگی ئه‌مه‌ریکا له گوته‌یه‌کیدا گوتی عێراق له ڕۆژانی داهاتوودا ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین تاقیکردنه‌وه‌ی چاره‌نووسـساز ده‌بێته‌وه. وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا شان به شـانی عێراقیـیه‌کان ڕاده‌وه‌سـتێت تاوه‌کو ئه‌و دۆخه به ئاڕاسـته‌یه‌کی دور له مه‌ترسیداردا تێپه‌ڕێنێت. هه‌روه‌ها له به‌شێـکی تری گوته‌که‌یدا وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا گوتی وڵاته‌که‌ی له په‌یوه‌ندیـیه‌کی به‌هێزدا بۆ یارمه‌تیدانی سوپای عێراقی و بنیاتنانه‌وه‌ی به به‌رده‌وامی و به‌بێ دابڕان هه‌وڵه‌کانی چڕ ده‌کاته‌وه له پـێناو عێراقێـکی ئاسووده و ئاسایش له ناوچه‌که‌دا.
له به‌شی کۆتایی گوته‌که‌شیدا گوتی ئه‌م ئاهه‌نگه ئه‌وه ده‌رده‌خات که وڵاته‌که‌ی په‌یمان و به‌ڵێنه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو گه‌لی ئه‌مه‌ریکا و عێراق برده‌سه‌ر.
جێـگه‌ی ئاماژه‌پـێـکردنه پـرۆسه‌ی پاشه‌کشێی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا قۆناغی کۆتایی خۆی ته‌واوکرد و له عێراقدا ته‌نها 150 سه‌ربازی ده‌مێنێته‌وه به مه‌به‌سـتی ڕێـکخسـتنی جۆری یارمه‌تیدان و هاوکاری لۆجستیـیه‌کان له‌گه‌ڵ سوپای عێراقدا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:46 خوله‌كه.