ناکۆکی ناوخۆیی له نێوان کوتله سیاسیـیه‌کاندا ده‌سـتیپـێـکردووه له‌سه‌ر چۆنێتی دابه‌شـکردنی پـۆسته وه‌زاریـیه‌کانی حکومه‌تی داهاتوو.
هه‌ره‌یه‌که له لیستی عێراقیـیه پاش کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌یاد عه‌لـلاوی له‌گه‌ڵ نوری ئه‌لمالیکیدا، 10 په‌رله‌مانتاری عێراقیـیه له‌سه‌ر کارکردنی تاکه لایه‌نی سه‌رۆکی لیسـته‌که‌یان عه‌لـلاوی بڕیاری کشـانه‌وه‌ی خۆیان داوه و هاوکات تۆمه‌تباریشـیان کردووه به کاندیدکردنی خزم و که‌س و ئه‌ندامانی پارته‌که‌ی بۆ ئه‌و پـۆسـتانه‌ی به‌ر لیسـتی عێراقیـیه که‌وتووه.
له لایه‌کی تریشه‌وه هاوپه‌یمانی نیشـتیمانی شیعه‌کان تووشی هه‌مان گرفت بوون له دیاریکردنی پـۆسـتی جێـگری سه‌رۆک وه‌زیر و هه‌روه‌ها جێـگری سه‌رۆک کۆمار‌دا.
هه‌ریه‌که له ڕه‌وتی سه‌در داوای جێـگری سه‌رۆک وه‌زیر ده‌کات و هاوکات کوتله‌ی بێ لایه‌نه‌کانیش داوای هه‌مان پـۆست ده‌کات. ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامیش عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ جێـگری سه‌رۆک کۆمار کاندیدکردووه و کوتله‌ی ئیسڵاحیش ئیبراهیم جه‌عفه‌ری کاندیدکردووه.
تورکمانه‌کانی ناو هاوپه‌یمانی شیعه‌کانیش داوای ئه‌و پـۆسته ده‌که‌ن و عه‌باس به‌یاتیـیان بۆ کاندیدکردووه.
ئه‌مه له کاتێـکدایه که پـێشـنیارده‌کرێت بۆ ڕازیکردنی لایه‌نه سیاسیـیه‌کان 3 جێـگر بۆ سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆک وه‌زیر دیاری‌بکرێت.
شـایانی باسه له سه‌روبه‌ندی ڕاگه‌یاندنی کۆتایی بۆ پـێشـکه‌شکردنی ناوی کاندیده‌کانی کابینه‌ی حکومه‌تی داهاتوو، نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری ڕاسپـێردراو ڕووبه‌ڕووی داخوازی هه‌ندێـک لایه‌ن بووه‌ته‌وه که نایانه‌وێت له ژێر چه‌تری لیسته‌که‌یاندا پـشـکی وه‌زاری خۆیان وه‌رگرن.
حه‌یده‌ر عیبادی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ر به هاوپه‌یمانی شیعه‌کان له‌م باره‌یه‌وه گوتی" کێشه‌یه‌ک هه‌یه له ناوخۆی لیسـته‌کاندا سه‌باره‌ت به چۆنێتی دابه‌شـکردنی پـۆسته وه‌زاریـیه‌کان، چونکه هه‌موو لیسـتێـک له ناو خۆیاندا له چه‌ند کوتله‌یه‌ک و کیانێـکی سیاسی پـێـکهاتوون، هه‌ندێـکیان له سیسـتمی دابه‌شـکردنه‌که‌دا بێ به‌ش کراون یان پـشکی زۆر که‌میان به‌رکه‌وتووه. ئه‌مه‌ش وایکردووه کاته‌که درێژبکاته‌وه بۆ ڕاگه‌یاندنی کۆتایی، پاشـان حه‌یده‌ر عیبادی له به‌شێـکی تری قسه‌کانیدا گوتی هه‌رسێ کوتله سیاسیـیه‌که به قه‌ده‌ر قه‌باره و ڕێژه‌ی کورسـیـیه‌کانیان به‌شـداری له کابینه‌ی حکومه‌تی داهاتوودا ده‌که‌ن، به‌ڵام میکانزمی دابه‌شـکردنی ناوخۆی کوتله‌کان ڕووبه‌ڕووی گرفت بووه‌ته‌وه."
به‌پـێی هه‌ندێـک سه‌رچاوه له کۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ شه‌وی نێوان نوری ئه‌لمالیکی و ئه‌یاد عه‌لـلاویدا، هه‌ردوو لایان ڕێـکه‌وتوون له‌سه‌ر میکانزمێـک بۆ چارسه‌رکردنی کێشـه‌کانیان، به تایبه‌تی پـۆستی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی بۆ سـیاسه‌ته سـتراتیژیـیه‌کان که‌وا بڕیاره ئه‌یاد عه‌لـلاوی سه‌رۆکایه‌تی بکات، پاش ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه یاسای له پشـته‌وه بێت و هه‌روه‌ها بڕیاره‌کانیشی جێبه‌جێکاربێت نه‌وه‌ک ڕاوێژکاری.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:45 خوله‌كه.