خورما که به‌رهه‌مێـکی کشـتوکاڵی گرنگه و له ڕابردوودا عێراق به یه‌که‌م وڵاتی به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌م سامانه کشـتوکاڵیـیه ده‌ژمێردرا و سێ یه‌کی خورمای جیهانی به‌رهه‌م ده‌هێنا، ئێسـتا به‌هۆی ئه‌و هۆکارانه‌ی به گشـتی به‌رهه‌می کشـتوکاڵی عێراقی په‌کخسـتووه، ئاستی عێراقی دابه‌زاندووه بۆ پـله‌ی حه‌وته‌م.
محه‌مه‌د ته‌میمی ئه‌ندازیاری کشـتوکاڵی عێراقی له لێـدوانێـکیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت گرفتی سه‌ره‌کی له‌سه‌ر که‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی خورما له عێراقدا خراپی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی عێراق بوو له ماوه‌ی ڕابردوودا له بواره‌کانی بازرگانی که وایکرد گرنگی به زه‌ویـیه کشـتوکاڵیـیه‌کانی عێراق نه‌درێت.
محه‌مه‌د ته‌میمی له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ده‌ڵێت ئه‌و گه‌مارۆ ئابوریـیه‌ی له‌سه‌ر عێراق بوو کاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر کشـتوکاڵی عێراقی به گشـتی دروستکرد و به تایبه‌تی به‌رهه‌می خورما. هه‌روه‌ها ئه‌و شه‌ڕه درێژخایه‌نه‌ی له سـاڵانی ڕابردوودا عێراقی تێـکه‌وتووه زیانێـکی گه‌وره‌ی به زه‌ویـیه کشـتوکاڵیـیه‌کان گه‌یاندووه، به تایبه‌ت باخه‌کانی خورما.
پاشـان ته‌میمی ده‌ڵێت له عێراقدا به‌رهه‌مهێنانی خورما ده‌که‌وێته ناوچه‌کانی باشوری عێراقه‌وه و به تایبه‌تی پارێزگای به‌سـره و میسـان که به شـێوه‌یه‌کی به‌رفراوان زه‌وی کشـتوکاڵی داری خورمای تێدایه.
ئه‌م ناوچانه‌ش هه‌میشه جێـگای ئه‌و شه‌ڕه درێژ خایه‌نه بووه که عێراق له‌گه‌ڵ ئێران‌دا و پاشـان شه‌ڕی کوه‌یت و به دواشیدا شه‌ڕی داگیرکردنی عێراق، ئه‌مانه هه‌مووی ئه‌و کاریگه‌ریانه بوون که ڕێـگریان کرد له نه‌شونماکردنی ئه‌م سامانه کشـتوکاڵیـیه.
عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که به‌رهه‌مهێنه‌رێـکی به‌هێزی خورمایه له جیهاندا، هه‌روه‌ها باشترین جۆری خورماش له نێو زه‌ویـیه کشـتوکاڵیـیه‌کانیدا سه‌وز ده‌بێت و له کۆی 500 جۆر زیاتر له 350 جۆری خورما له ناو خاکی عێراقه‌وه ڕه‌وانه‌ی جیهان ده‌کرێت.
به‌پـێی ئه‌و سه‌رژمێریانه‌ی بۆ داری خورما کراوه له عێراقدا ئاماژه 31 ملیۆن و 200 هه‌زار داری خورما ده‌کرێت و 15 ملیۆنیان ده‌که‌وێته پارێزگای به‌سره‌وه.