Accessibility links

خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌کی عێراق سـازده‌کرێت

  • Goran Tawfeeq

خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌کی عێراق سـازده‌کرێت

خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌کی عێراق سـازده‌کرێت

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ژماره‌یه‌ک خۆپـیشـاندان له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌کانی عێراقی دژ به‌ گه‌نده‌ڵی و بێـکاری و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ڕۆژانه‌ش له‌ به‌غدای پایته‌خت دانیشـتوانه‌که‌ی له‌ هه‌ندێـک ناوچه‌دا و به‌ تایبه‌تی گۆڕه‌پانی ته‌حریر خڕده‌بنه‌وه‌ و نیگه‌رانی شه‌قامی به‌غدا ده‌رده‌بڕن دژ به‌ حکومه‌تی نوێی وڵات و خراپـی خزمه‌تگوزاریـیه‌کانی له‌ ڕووی نه‌بوونی کاره‌با و بێـکاری و ناسه‌قامگیری ئاسایش.

هاوکات په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایی و خۆپـیشـاندانه‌کانی شه‌قامی عێراقی له‌ کاتێـکدایه‌ نووسینگه‌ی نه‌جه‌فی ڕه‌وتی سه‌در له‌سه‌ر زاری موقته‌دا سه‌در مه‌لای ئاینزای شیعه‌ و سه‌رۆک ته‌وژمی سه‌دریـیه‌کان ڕایگه‌یاندووه‌ پـێویسته‌ ئاماده‌باشی بکرێت بۆ خۆپـیشـاندانێـکی به‌رفراوانی جه‌ماوه‌ری له‌ عێراقدا دژ به‌ داگیرکه‌ر و کێشه‌ی خراپـی خزمه‌تگوزاری.

هه‌روه‌ها له‌ ڕاگه‌یاندنی سه‌دریـیه‌کاندا هاتووه‌ خواست و خۆپـیشـاندانه‌کانیش ده‌بێت گوزارشت له‌ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانی عێراق بکات و دور له‌ سیاسه‌ت بێت و به‌ شێوازێـکی ئاشـتیانه‌ داواکاری و خواسته‌کانی گه‌لی عێراق بگه‌یه‌نرێته‌ حکومه‌ت و لایه‌نی جێبه‌جێکار.

هه‌ر ئه‌مڕۆ و له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کیشدا نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیر له‌ به‌رده‌م ژماره‌یه‌ک له‌ سه‌رۆک هۆز و عه‌شایره‌کانی پارێزگای بابلدا ڕایگه‌یاند خۆپـیشـاندان مافێـکی سروشتی و ده‌سـتوری هه‌موو تاکێـکی عێراقیـیه‌ و داوای له‌ هه‌موو وه‌زیره‌کانی حکومه‌ته‌که‌ی کردووه‌ به‌ ده‌م خۆپـیشـانده‌رانه‌وه‌ بڕۆن و گوێ له‌ داواکاریـیه‌کانیان بگرن. هه‌روه‌ها هێزه‌ ئه‌منیـیه‌کانیشی ئاگادارکردۆته‌وه‌ ڕێوشـوێنی ئاسایشی توندوتۆڵ ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن بۆ هه‌موو خڕبوونه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری و پارێزگاری له‌ ژیان و سه‌لامه‌تیان بکه‌ن.

هه‌روه‌ها له‌ به‌شێـکی تری قسه‌کانی نوری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیردا پـشـتیوانی خۆی ده‌ربڕیوه‌ بۆ خۆپـیشـانده‌ران و داوای کردووه‌ هیچ لایه‌نێـک خۆی نزیک نه‌کاته‌وه‌ له‌ خواسـته‌کانی هاوڵاتیان و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی بیقۆزێته‌وه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG