به‌رپـرسێـکی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند که‌لوپه‌له سه‌ربازیـیه‌کانی وڵاته‌که‌ی گواستنه‌وه‌یان بۆ ئه‌مه‌ریکا یان بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی له ئه‌وروپا نرخی گواستنه‌وه‌که زیاتره له نرخی که‌لوپه‌ل و ئامێره سه‌ربازیـیه‌کانیان. له‌به‌ر ئه‌م هۆکاره‌ش بڕیاریان داوه بیانفرۆشن.
له ئێستاشـدا وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقی له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مه‌ریکایـیه‌که‌یدا له گفتوگۆدان بۆ کڕینی ئه‌و که‌لوپه‌له سه‌ربازیـیانه و هه‌ردوو وڵاتیش پـێـیان وایه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو لایان کۆتایی دێت.
حه‌سه‌ن جیهاد ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانی عێراق له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت کڕینی چه‌ک و ئامێره سه‌ربازیـیه‌کان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوودا کۆمه‌ڵێـک گرێبه‌ستی سـاخته هه‌بووه، له ئێسـتادا ئه‌م جۆره بازرگانیـیه چاودێریـیه‌کی قوڵی له‌سه‌ره و به‌ڵام دواجاریش هێز و سـوپای ئاسایشی عێراقی پـێویستی زۆری به‌و ئامێره سه‌ربازیـیانه هه‌یه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:23 خوله‌كه.