پاش تێپه‌ڕبوونی زیاتر له 6 مانگ به‌سه‌ر پـرۆسه‌ی هه‌ڵـبژاردنی گشـتی عێراقیدا، هێشـتا لایه‌نه براوه‌کانی هه‌ڵبژاردن نه‌یانتوانیوه بگه‌نه ڕێـکه‌وتنێـک له‌سه‌ر پـێـکهێنانی حکومه‌تی داهاتوو.
هاوپه‌یمانی شیعه‌کان که خاوه‌نی 159 کورسی په‌رله‌مانن، ڕۆژ له دوای ڕۆژ کێشه گرفته‌کانیان نه‌ش‌ونما ده‌کات و له پاش کاندیدکردنی عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌ک پاڵێوراوی ئیتیلافی نیشـتیمانی بۆ پـۆسـتی سه‌رۆک وه‌زیران و هاوکات ڕکه‌به‌ری نوری ئه‌لمالیکیش ده‌کات له نێو هاوپه‌یمانی نیشـتیمانی شیعه‌کاندا، ململانه‌ی یه‌کلاکه‌ره‌وه له نێو حزبی ده‌عوه و ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی‌دا په‌ره‌ی سه‌ندووه.
له‌و باره‌یه‌وه گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:55 خوله‌كه.