پاش ئه‌وه‌ی ڕه‌وشی سیاسی عێراقی و پـرسی پـێـکهێنانی حکومه‌تی داهاتوو پـێشـکه‌وتنێـکی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی و هاوپه‌یمانی نیشـتیمانی نوری ئه‌لمالیکی وه‌ک تاکه کاندید خۆی بۆ پـۆستی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ده‌سـتنیشـان کرد. لیستی عێراقیـیه که خاوه‌نی 91 کورسـی په‌رله‌مانن به‌رامبه‌ر سـازشیان له پـۆسـتی سه‌رۆک وه‌زیر و به‌شـداریکردنیان له حکومه‌تی داهاتوودا، داوای له سه‌دا 50 ی ده‌سه‌ڵات و حکومڕانی عێراقی ده‌که‌ن. به‌ده‌ر له‌م داوایه‌ش لیسته‌که‌یان ده‌بێت خاوه‌نی ڤیتۆیه‌ک بێت به‌رامبه‌ر به بڕیاره‌کانی حکومه‌ت ئه‌گه‌ر هاتوو له‌گه‌ڵ سیاسیه‌ت و بیر و بۆچوونه‌کانی لیسـتی عێراقیـیه‌دا یه‌کی نه‌گرته‌وه.
ئه‌م هه‌ڵوێسته نافه‌رمیـیه‌ی لیسـتی عێراقیـیه که له چه‌ندین ئه‌ندامی پـێـکهاته‌کانیـیه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت له کاتێـکدایه که نوری ئه‌لمالیکی پـشـتگیریه‌کی به‌هێزی لێـده‌کرێت بۆ دووباره سه‌رۆکایه‌تیکردنی حکومه‌تی داهاتوو.
نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆکی ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی قانون و کاندیدی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی بۆ سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ئه‌م داوایه‌ی لیسـتی عێراقیـیه‌ی ڕه‌تکرده‌وه و به ناده‌سـتوری ناوزه‌دکرد. هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانی نیشـتیمانی که وه‌ک گه‌وره‌ترین کوتله‌ی په‌رله‌مانی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ لیسـته براوه‌کانی هه‌ڵبژاردن ده‌کات، داواکه‌ی لیستی عێراقیـیه‌ی به شێواندنی پـرۆسه‌ی پـێـکهێنانی حکومه‌ت و په‌کخسـتنی هه‌وڵه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی لیسـته براوه‌کان زانی.
ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌ی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا گۆران تۆفیق بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:14 خوله‌كه.