له ئێسـتادا ئه‌وه‌نده باسی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له حکومه‌ته‌که‌ی نوری ئه‌لمالیکی له ئارادایه، ئه‌وه‌نده باس و خواستی کۆبوونه‌وه‌ی نیشـتیمانی ناکرێت که بۆ مه‌به‌سـتی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی عێراق له لایه‌ن سه‌رۆک کۆمار تاڵه‌بانیـیه‌وه بانگهێشتی بۆ کرابوو.
ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی قانون که گه‌وره‌ترین کوتله‌ی هاوپه‌یمانێتی شیعه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق که نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات سووره له‌سه‌ر درێژه‌دان به مانه‌وه و پارێزگاریکردن له ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی مالیکی.
ئه‌ندامانی ئه‌م ئیتیلافه هیچ مه‌ترسیـیه‌کیان له ته‌واوبوونی ئه‌و ده‌رفه‌ته 15 ڕۆژیـیه نیـیه که له لایه‌ن ڕه‌وتی سه‌دره‌وه وه‌ک فشـارێـک به‌رامبه‌ر جێبه‌جێـکردنی ڕاسپارده‌ی کۆبوونه‌وه پـێنج قۆڵیـیه‌که‌ی هه‌ولێر دیاریکرابوو.
سه‌لمان ئه‌لموسه‌ویی په‌رله‌مانتاری ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی قانون ڕایگه‌یاند لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له مالیکی سه‌رۆک وه‌زیر ته‌نها لێـدوانی ڕاگه‌یاندنه و ده‌ڵێت چه‌ند لایه‌نێـک و به تایبه‌تی لیستی عێراقیـیه ده‌مێـکه هه‌وڵی شـکسـتهێنان و هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی حکومه‌ت ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر بیانتوانیـیایه ته‌نها چرکه‌یه‌کیش ده‌رفه‌تیان نه‌ده‌ڕه‌خسـاند، به‌ڵام هاوپه‌یمانی نیشـتیمانی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانه و ئه‌م پـرسه‌ش به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی هاوپه‌یمانێتیـیه‌که‌یان هه‌وڵێـکی بێ هوده‌یه.
له به‌رامبه‌ریشـدا مه‌یسون ده‌مه‌لوجی گوته‌بێژی لیستی عێراقیـیه بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت هه‌موو ڕێگاکان کراوه‌ن له به‌رده‌م کوتله سیاسیـیه‌کاندا ئه‌گه‌ر هاتوو و مالیکی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ش ڕه‌تبکاته‌وه و ئاماده نه‌بێت ڕێـکه‌وتنه سیاسیـیه‌کان جێبه‌جێ بکات.
مه‌یسون ده‌مه‌لوجی ده‌ڵێت" ئێمه ده‌بینین هه‌وڵێـکی دوروست له ئارادا نیـیه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و هاوبه‌شیـیه‌کی ڕاسته‌قینه له نیشـتیماندا. بۆیه ڕێگه ناده‌ین جارێـکی تر عێراق ڕووه‌و دیکتاتۆریـیه‌تێـکی نوێ بڕوات."
پاشان ده‌مه‌لوجی ده‌ڵێت " چوار سه‌رکرده عێراقیـیه‌که که ئیمزای ڕاسـپارده‌که‌یان له هه‌ولێر کردووه توانای هه‌موو ئه‌گه‌ره چاوه‌ڕوان نه‌کراوه‌کانیان لێـده‌کرێت و به ڕه‌تکردنه‌وه و جێبه‌جێ نه‌کردنی ئه‌و 9 خاڵه‌ی که ڕه‌وانه‌ی مالیکی کراوه، ئه‌م سه‌رکردانه داوا له هاوپه‌یمانی نیشـتیمانی ده‌که‌ن کاندیدێـکی نوێ بۆ سه‌رۆکی حکومه‌ت دیاری‌بکه‌ن، چونکه متمانه له مالیکی وه‌رده‌گرنه‌وه."
جێگه‌ی ئاماژه پـێـکردنه به‌پـێی ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مانتارانی لیستی عێراقیـیه و کوتله‌ی سه‌دریـیه‌کان وه‌ها ده‌رده‌که‌وێت هه‌وڵێـکی جیدی له ئارادایه بۆ لابردنی مالیکی له پـۆسـتی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به‌ر له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان که‌وا بڕیاره له کۆتایی ئه‌مسـاڵدا ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌م هه‌واڵه‌ش پـشـتڕاست ده‌بێته‌وه کاتێـک که په‌رله‌مانتارێـکی ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی قانون ڕایگه‌یاندووه مه‌ترسی هێزه سیاسیـیه‌کان له‌وه‌دایه که مالیکی له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا زۆرینه به‌ده‌ست ده‌هێنێت و ئه‌م هه‌نگاوه‌ش وه‌ها بیری لێـده‌کرێته‌وه که کۆتایی‌هێنانه به ژیانی سیاسی هه‌ندێـک لایه‌ن و که‌سـایه‌تیـیه‌کانی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:10 خوله‌كه.