له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌ردار عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی گۆڕان ڕه‌خنه‌ی توندی له سیاسه‌تی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێمی کوردسـتان گرت، پاش ئه‌وه‌ی زیاتر له سێ هه‌فته‌یه به ده‌م داخوازی خه‌ڵـکی خۆپـیشـانده‌ری شـاری سلێمانیـیه‌وه نه‌چوون.
سه‌ردار عه‌بدوڵڵا داوای له گه‌نجان و هاوڵاتیانی خۆپـیشـاندهرکرد به شێوه‌یه‌کی ئاشـتیانه دژ به ناعه‌داله‌تی و گه‌نده‌ڵی به‌رده‌وامبن تاوه‌کو مافه‌کانیان به‌ده‌سـت‌ده‌هێنن.
جێی ئاماژه پـێـکردنه پاش ئه‌وه‌ی نوێنه‌رانی هه‌موو فراکسیۆنه کوردسـتانیـیه‌کان له په‌رله‌مانی عێراق پـێـکه‌وه و له یه‌ک ڕاپـۆرتدا داخوازیـیه‌کانی خه‌ڵـکی خۆپـیشـانده‌ری شـاری سلێمانیان پـێشـکه‌شکرد، ته‌نها یه‌ک ڕۆژی تێنه‌په‌ڕاند و له کاتی دروسـتکردنی لیژنه‌ی لێـکۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌کانی شـاره‌کانی عێراق، لیستی گۆڕان داوای له حکومه‌تی عێراقی کرد ئه‌و لیژنه‌یه‌ی بۆ لێـکۆڵینه‌وه ئاماده‌کراوه ده‌بێت له ڕووداوه‌کانی شـاری سلێمانیش بکۆڵێته‌وه، به‌ڵام به پـێچه‌وانه‌وه نوێنه‌رانی هاوپه‌یمانی کوردسـتانی ئه‌م داوایه‌یان ڕه‌تکرده‌وه به‌و پـێـیه‌ی له هه‌رێمدا په‌رله‌مان و حکومه‌ت هه‌یه و هه‌ر هه‌وڵێـکی له‌م شێوه‌یه‌ش به ده‌سـتێوه‌ردان ده‌زانن له کاروباری ناوخۆی هه‌رێم.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:58 خوله‌كه.