پاش ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوودا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پـرۆژه‌ی یاسای جێـگر بۆ سه‌رۆک کۆماری په‌سه‌ندکرد و به‌پـێی یاساکه‌ش ده‌سه‌ڵات دراوه‌ته سه‌رۆک کۆمار تا سێ جێـگر بۆخۆی دابنێت.
نووسینگه‌ی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراقیش له به‌یانـنامه‌یه‌کیدا بڵاویکردۆته‌وه که جه‌لال تاڵه‌بانی پـرۆژه‌ی چاکسـازی یاسای جێـگرانی سه‌رۆک کۆماری گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تاوه‌کو جێـگری چواره‌میش دیاری بکرێت و وه‌ک وه‌فایه‌کیش بۆ پـێـکهاته‌ی تورکمانی بدرێته که‌سـایه‌تیـیه‌کی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه.
هه‌روه‌ها له پـرۆژه‌ی چاکسـازیـیهکهدا هاتووه که تاڵه‌بانی سێ جێـگری بۆخۆی کاندیدکردووه و ئه‌وانیش بریتین له عادل عه‌بدولمه‌هدی و تاریق هاشمی و خوزه‌یر خوزاعی. ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیشی سهرپشـک کردووه که که‌سێـکی تورکمان کاندید بکه‌ن بۆ جێـگری چواره‌م.
ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌ی گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه.