به مه‌به‌سـتی یه‌کـخسـتنی وتاری سیاسی، کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری بۆ کۆنگره‌ی نیشـتیمانی لایه‌نه سیاسیـیه‌کانی عێراق کۆبوونه‌وه‌ی پـێـنجه‌می خۆی سـازده‌کات به ئاماجی هێورکردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێسـتی لیستی ئه‌لعێراقیـیه که بڕیاری داوه ئه‌گه‌ربێت و داواکاریـیه‌کانی پـشتگوێ بخرێن و ناکۆکی سیاسیش وه‌ک خۆی درێژه بکێشێت، ئه‌وا کێشه و گرفته‌کانی لیسـته‌که‌یان له یاداشـتێـکدا بۆ لوتکه‌ی عه‌ره‌بی به‌غدا به‌رزده‌که‌نه‌وه.
به‌ها ئه‌عره‌جی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره‌ی نیشـتیمانی ڕایگه‌یاند ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له ماڵی خوزه‌یر خوزاعی جێـگری سه‌رۆک کۆمار سـازده‌که‌ن که به کۆبوونه‌وه‌ی پـێنجه‌می کۆمیته‌که‌یان هه‌ژماری ده‌کات به مه‌به‌سـتی تاووتوێکردنی داواکاری لایه‌نه‌کان که له سێ پـرۆژه به‌ندیدا پـێشـکه‌ش‌کراوه.
ئه‌عره‌جی ده‌ڵێت هه‌وڵه‌کانیان چڕ ده‌که‌نه‌وه به مه‌به‌سـتی گه‌یشتن به ڕێـکه‌وتنێـکی پـێشـوه‌خت به‌ر له به‌سـتنی لوتکه‌ی عه‌ره‌بی به‌غدا که بڕیاره له 29 ی ئه‌م مانگه‌دا سـازبکرێت.
لای خۆشیـیه‌وه خه‌لیل زێدان په‌رله‌مانتاری سه‌ر به ئیتیلافی عێراقیـیه ڕایگه‌یاند که به دوری ده‌زانێت له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕێـکه‌وتنێـکی سیاسی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی وڵات بێته‌دی. زێدان ئاماژه به‌وه ده‌کات که نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق به ده‌سـتێـکی پـۆڵاینه‌وه ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو جونگه‌کانی ده‌وڵه‌تدا سه‌پاندووه و هه‌روه‌ها کۆبوونه‌وه‌ی پـێـنجه‌می کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری بۆ کۆنگره‌ی نیشـتیمانیش به‌بێ سوود له قه‌ڵه‌م دا و حکومه‌تیشی به‌وه تۆمه‌تبارکرد که سیاسه‌تی دواخستن و خۆ دزینه‌وه له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کاندا به‌کارده‌هێنێت.
حه‌سه‌ن جیهاد په‌رله‌مانتاری سه‌ر به لیستی هاوپه‌یمانی کوردسـتانیش له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت به هه‌ر ڕێـگایه‌ک بێت پـێویسته لایه‌نه سیاسیـیه‌کان به یه‌ک وتاری سیاسیـیه‌وه به‌شـداری لوتکه‌ی عه‌ره‌بی بکه‌ن و پـرسه ناوخۆیـیه‌کانیش به نێوده‌وڵه‌تیکردنیان هه‌ڵه‌یه‌کی سیاسیـیه و به توندیش ئه‌م داوایه ڕه‌تده‌کاته‌وه.
له لایه‌کی تره‌وه موقته‌دا سه‌در ڕابه‌ری ڕه‌وتی سه‌دریـیه‌کان له وه‌ڵامی یه‌کێـک له شوێن‌که‌وتووه‌کانیدا ده‌ڵێت وڵاتانی عه‌ره‌بی مه‌رجێـکیان له‌سه‌ر حکومه‌تی عێراقی دانه‌وه که نابێت له میانه‌ی ئه‌و لوتکه‌یه‌دا باسی دۆسیـیه‌ی به‌حره‌ین و سوریا بکرێت.
موقته‌دا ئه‌لسه‌در له‌و نامه‌یه‌دا باس له‌وه ده‌کات ئه‌گه‌ر بێت و به‌م شێوه‌یه لوتکه‌ی عه‌ره‌بی کۆبـبێته‌وه ته‌نها به ده‌ستکه‌وتێـک بۆ نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ته‌واو ده‌بێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:28 خوله‌كه.