له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق ئوسامه نوجێفی ده‌رباره‌ی دوا پـێشـهاتی سـیاسی و قۆناغه‌کانی دوای پاشه‌کشه‌ی سـوپای ئه‌مه‌ریکا له عێراق گوتی" ئه‌م شه‌ره‌فه به خۆم ده‌به‌خشم که پـیرۆزبایی بکه‌م به بۆنه‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ته‌واوی شـاره‌کانی عێراق و نزیکبوونه‌وه له دوا قۆناغی ڕێـکه‌وتنی ئاسایشی نێوان به‌غدا و واشنتن که له کۆتایی ئه‌مسـاڵدا دوا سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی خاکی عێراق به‌جێده‌هێڵن، هیوادارم ئه‌م ده‌رفه‌ته بۆ گه‌لی عێراق وه‌ک شۆڕشێـک بێت بۆ ڕزگاربوونی وڵات و خاڵیبوونه‌وه‌ی له هێزی بێگانه و وڵاته‌که‌شـمان سه‌روه‌ری ته‌واوی بۆ بگه‌ڕێته‌وه."
له به‌شـێـکی تری قسه‌کانی نوجێفیدا سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی به‌شێـک له هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌و ژماره زۆره‌ی کارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا، سه‌رۆکی په‌رله‌مان گوتی له ئێسـتادا باس له‌وه ده‌کرێت که ژماره‌ی کارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له عێراق بریتیـیه له 15 هه‌زار که‌س، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانمان ده‌کات و هه‌روه‌ها پـێچه‌وانه‌ی ڕێـکه‌وتنی سـتراتیژی نێوان هه‌ردوو وڵاته، چونکه ڕێژه‌که شـتێـکی نادوروسـته و جێـگای قبوڵکردن نیـیه و پـێویسته له‌سه‌ر حکومه‌تی ناوه‌ندی ڕوونکردنه‌وه له‌م باره‌یه‌وه بدات.
هه‌روه‌ها سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق ده‌رباره‌ی قه‌یرانه ناوخۆیـیه‌که‌ی عێراقیش له کۆنگره‌که‌دا گوتی هێز و لایه‌نه سیاسیـیه‌کانی عێراق ده‌بێت ئه‌و ڕاستیـیه بزانن که بارودۆخی داهاتوو پـێویسـتی به یه‌کڕیزی و یه‌کگرتنی سیاسی هه‌یه. هه‌روه‌ها ده‌بێت لایه‌نه سیاسیـیه‌کان ده‌رفه‌تی کشـانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا سوود لێـوه‌رگرن بۆ کۆتایی‌هێنان به‌و قه‌یرانه چه‌قبه‌سـتووه‌ی که له ئه‌نجامی نادادپه‌روه‌ری له به‌ڕیوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات و هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه‌دا هاتووه‌ته کایه‌وه. نوجێفی له کۆنگره‌که‌دا داوای کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گشـتگیری کرد به مه‌به‌سـتی تێـگه‌یشـتنێـکی هاوبه‌ش و ئاسایی‌کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هێز و لایه‌نه سیاسیـیه‌کان به ئاڕاسته‌ی قۆناغێـکی نوێ که تیایدا به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و بڕیاردانی سیاسی له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافوق و ڕێـکه‌وتنه‌کانی حکومه‌تی هاوبه‌شـی نیشـتیمانی بێت.
له به‌شی کۆتایی کۆنگره‌که‌شیدا سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت کۆمه‌ڵێـک پـرس و بابه‌تی گرنگ که له نێوانیاندا پـرۆژه قانونی نه‌وت و غاز ئاسته‌نگی بۆ دروسـتکراوه بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م پـرۆژه گرنگه. سه‌رۆکی په‌رله‌مان هۆکاره‌که‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ ناکۆکی سیاسی له نێوان قه‌واره و پـێـکهاته سیاسیـیه‌کانی په‌رله‌مانی عێراقدا که به چه‌ندین دێدوبۆچوونی جیاوازه‌وه ده‌یانه‌وێت ڕه‌شـنووسی پـرۆژه‌که بنووسرێت، ئه‌مه‌ش وایککردووه زیان به ئابوری و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی عێراق بکه‌وێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:41 خوله‌كه.