هه‌ڕه‌شه‌ی لێـسهندنهوهی متمانه له نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق له ئارادایه، به‌ڵام گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی په‌رله‌مانی عێراق که پـێـکهاته‌ی شیعه‌کانه ئه‌م ئه‌گه‌ره به دور ده‌زانێت و پـشـتیوانیکردنی مانه‌وه‌ی مالیکیش له ئێستادا له هه‌موو کات زیاتر ناوده‌به‌ن.
مه‌یسون ده‌مه‌لوجی گوته‌بێژی لیسـتی عێراقیـیه ڕایگه‌یاند له هه‌وڵی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی باڵادان بۆ سه‌رکرده سیاسیـیه‌کانی عێراق بۆ به‌دیهێنانی شهراکهتێـکی ڕاسته‌قینه‌یی نیشـتیمانی، ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌وڵه سه‌ری نه‌گرت، ده‌مه‌لوجی ده‌ڵێت هه‌وڵی لێـسهندنهوهی متمانه له‌م حکومه‌ته له ئارادایه به کۆدهنگیـیهکی نیشـتیمانی نه‌ک زۆرینه‌ی سیاسی.
ئیتیلافه‌که‌ی نوری ئهلمالیکیش ئه‌م هه‌واڵه ڕه‌تده‌کاته‌وه و په‌رله‌مانتار محه‌مه‌د سه‌هیود ده‌ڵێت سه‌رۆکی هه‌رێمی مه‌سعود بارزانی و لیستی عێراقیـیه توانای سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌یان له حکومه‌ته‌که‌ی مالیکی نیـیه.
ئه‌م ئه‌ندامه‌ی ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی قانون ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بیانتوانیـیایه ئه‌م کاره بکه‌ن چرکه‌یه‌ک ڕانهدهوهسـتان. ده‌ڵێت هۆکاره‌که‌شی بۆ گه‌وره‌ترین پـشـتیوانی په‌رله‌مان ده‌گێڕنه‌وه له حکومه‌ته‌که‌ی مالیکی.
له‌م باره‌یه‌وه چاودێری سیاسی عێراق و سه‌رۆکی بنکه‌ی نیشـتیمانی بۆ لێـکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی حسێن ده‌روێش ئه‌لعادلی ده‌ڵێت له 2003 وه هه‌تا ئێسـتا گرفت له دوای گرفت، هه‌تا که‌ی ئه‌م کێشـانه دوابخرێن و پـرۆسه‌ی سیاسیش له دایکبووی قه‌یرانه و به‌رهه‌مه‌که‌شی هه‌ر قه‌یران بووه.
ده‌روێش ده‌ڵێت پـێموایه بارودۆخی ناوچه‌که گۆڕانکاریـیه‌ک به دوای خۆیدا ده‌هێنێت و هه‌موو لایه‌نه‌کانی عێراقیش گه‌یشـتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی دابنیشن بۆ دوا قسه‌ی کۆتایی له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت، یان ڕێکـدهکهون له‌سه‌ر یه‌کگرتوویی خاکی عێراق یان دابه‌ش ده‌کرێت.
ئه‌م چاودێره سیاسیـیه ده‌ڵێت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش چاوه‌ڕێی دوا پـێشـهاته‌ی ناوچه‌که ده‌کات، چونکه ڕاسته‌وخۆ کاریگه‌ری له‌سه‌ر کێشه ناوخۆیـیه‌کانی عێراق ده‌بێت و به لایه‌کدا یه‌کلای ده‌کاته‌وه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه هه‌وڵه‌کان به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌کانی ئه‌م دوایـیه له ئارادان و پـێشـبینی ده‌کرێت به هه‌وڵ و کۆشـشی سه‌رۆک کۆماری عێراق به‌م زووانه سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم نێچیرڤان بارزانی و نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆکی حکومه‌تی ناوه‌ند کۆبـبنه‌وه، به‌ڵام هێشـتا زانیاری له‌سه‌ر کات و شوێنی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه نه‌زانراوه، به‌ڵام کار بۆ زه‌مینه خۆشـکردن و که‌مکردنه‌وه‌ی لێـدوانی دژ به یه‌ک ئه‌نجامدراوه و سه‌ردانه‌که‌ی تاڵه‌بانیش بۆ هه‌ولێر ئامانجی سه‌ره‌کیـیه بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه سیاسیـیه‌که‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:25 خوله‌كه.