شێخ هومام حمودی سه‌رکرده له ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق له لـێدوانێـکیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت تاقیکردنه‌وه‌ی چوار سـاڵی ڕابردووی جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ک سه‌رۆکی عێراق ئه‌وه نیشـان ده‌دات کاریگه‌ریـیه‌کی زۆر به‌هێزی هه‌بووه له چاره‌سه‌رکردنی گرفت و کێشه ئاڵۆزه‌کانی عێراق. ده‌شڵێت به‌رده‌وام ده‌رگای له‌سه‌ر پـشـت بووه به‌بێ جیاوازی بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان.
پاشـان حمودی ده‌ڵێت پـۆسـتی سه‌رۆک کۆمار به‌هێزی که‌سـایه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ ئه‌و پـۆسـته نیشـان ده‌دات، بۆیه ئێسـتا ڕای گشـتی و زۆربه‌ی لایه‌نه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان دووباره ئه‌و پـۆسـته وه‌ربگرێته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:17 خوله‌كه.