هێشتا لیستی عێراقیه به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌رۆک وه‌زیران له شانسی لیسته‌که‌یان ته‌واو نه‌بوو ئاماده نین به‌شداری حکومه‌تی داهاتوو بکه‌ن.
ئه‌مه له کاتێـکدایه به‌رپـرسانی ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی قانون ئاشـکرایان کردووه ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی لیستی عێراقیه ئیتیلافه‌که‌یانی ئاگادارکردۆته‌وه له کاتێـکدا لیستی عێراقیه پاشه‌کشێی کرد له حکومه‌تی داهاتوو ئه‌وان به‌شـداری حکومه‌تی داهاتوو ده‌که‌ن.
له به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ده‌وڵه‌تی قانونیشدا ئه‌ندامانی لیستی عێراقیه باس له پـێـکهێنانی هاوپه‌یمانێتیـیه‌ک ده‌که‌ن که پـێـنج لایه‌ن له ژێر یه‌ک کوتله‌دا کۆده‌کاته‌وه دژ به کاندیدکردنی نوری ئه‌لمالیکی و ڕێگرتن له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ده‌سه‌ڵات کارده‌که‌ن.
له سه‌رچاوه‌کانی ناو لیستی عێراقیـیه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌کرێت یه‌کگرتنی به‌ره‌ی ته‌وافوق و وه‌حده‌ی عێراق له ژێر ناوی کوتله‌ی وه‌سه‌ت (کتلة الوسط) به‌شێکه له‌و کوتله به‌هێزه‌ی که له داهاتوودا ئه‌نجومه‌نی باڵا و حزبی فه‌زیله و لیستی عێراقیه‌ش کۆده‌کاته‌وه و ده‌رئه‌نجام نزیک ده‌بنه‌وه له‌و ژماره‌یه‌ی که نوری ئه‌لمالیکی خۆشحاڵکردووه بۆ دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ لووتکه‌ی ده‌سه‌ڵات.
سامی شوڕش ئه‌ندامی ئیتیلافی فراکسیۆنه کوردستانیـیه‌کان ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ بڕینی هه‌ر هه‌نگاوێکی سه‌ختی سیاسی‌دا کۆمه‌ڵێـک به‌ربه‌ستیش دروست ده‌بێت و ڕێگریمان ده‌که‌ن له خێراکردنی پـێـکهێنانی حکومه‌ت.
سامی شۆڕش له لێـدوانێـکیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی " ئێسـتا وتووێژ هه‌یه له نێوان هه‌موویان، به‌ڵام چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی دامه‌زراندنی حکومه‌تی داهاتووی عێراق، من پـێموایه هێشـتا ماوه‌یه‌کی دیکه‌شی ده‌وێت. من پـێموایه جموجۆڵێـک هه‌یه له لایه‌ک ئه‌مه‌ریکا فشارێکی زۆر ده‌هێنێت، له لایه‌ک ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیـیه‌کان، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ده‌وروپشـتی عێراق، زۆر خه‌میانه ده‌یانه‌وێت زوو کێشه‌که ته‌واو بێت. ده‌وڵه‌تانی دیکه‌ی وه‌کو تورکیا و ئێران مه‌به‌ستیانه کێشه‌که ته‌واوبێت، وه له ناو عێراق خۆشی مه‌سه‌له‌که زۆر درێژه‌ی کێشا، ئێستا ده‌سپـێشخه‌ریـیه‌ک هه‌یه، ئێستا وه‌ره‌قه و کارنامه‌یه‌ک هه‌یه که توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌موو لایه‌نه‌کان کۆبکاته‌وه، هه‌ندێـک ئیشاراتی ئیجابی په‌یدا بووه، بۆیه من پـێموایه هێشتا وه‌ختمان ده‌وێت، به‌ڵام ئێستا کوتله‌کان له یه‌کتر نزیکترن له جاران."
به ڕای چاودێرانی سیاسی عێراقی ئه‌گه‌ر چی کۆمه‌ڵێـک کێشه و گرفتی به‌رده‌م پـێـکهێنانی حکومه‌ت چاره‌سه‌رێـکی بنه‌ڕه‌تی بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام دوا جار مالیکی توانی مه‌ترسی لاوازکردنی له دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ پـۆستی سه‌رۆک وه‌زیران چاره‌سه‌ر بکات و ڕکه‌به‌ره‌کانیشی دڵنیا بکاته‌وه که هیچ لایه‌نێک ناتوانێت ڕێژه‌ی پـشـتگیری له به‌رامبه‌ر مالیکی بۆ کاندیده‌که‌ی ده‌سته‌به‌ر بکات.