Accessibility links

چاره‌نووسی حکومه‌تی عێراق له‌ نێوان مالیکی و عه‌لـلاویدا

  • Goran Tawfeeq

کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نێوان نوری ئه‌لمالیکی و ئه‌یاد عه‌لـلاوی، (ئه‌رشیفی وێنه‌)

کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نێوان نوری ئه‌لمالیکی و ئه‌یاد عه‌لـلاوی، (ئه‌رشیفی وێنه‌)

پاش ئه‌وه‌ی ئه‌یاد عه‌لـلاوی سه‌رۆکی لیسـتی عێراقیـیه‌ له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشـکرای کرد به‌ر له‌ دوو هه‌فته‌ سه‌ردانی هه‌ولێری کردووه‌ و له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان مه‌سـعود بارزانیدا کۆبووه‌ته‌وه‌، هه‌ردوو لایان ڕێـکه‌وتوون له‌سه‌ر زیندوکردنه‌وه‌ی ده‌سـتپـێـشـخه‌ری و ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی هه‌ولێر که‌ حکومه‌تی هاوبه‌شـی نیشـتیمانی له‌سه‌ری پـێـکهاتووه‌.

ئه‌یاد عه‌لـلاوی له‌ کۆنگه‌ره‌که‌دا گوتوویه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌ ئاماده‌کاری ده‌سـتپـێشـخه‌ریـیه‌کی نوێدایه‌ به‌و پـێـیه‌ی خاوه‌نی ده‌سـتپـێشـخه‌ری پـێشووه‌. له‌ کۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیـیه‌که‌دا عه‌لـلاوی گوتی له‌و دیداره‌ماندا ئه‌و هه‌واڵانه‌م ڕه‌تکردۆته‌وه‌ که‌ لیسـتی عێراقیـیه‌ به‌ نیازبێت له‌ پـرۆسه‌ی سـیاسی عێراق بکشێته‌وه‌.

هه‌ر ئه‌مڕۆش نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ به‌غدای پایته‌خت له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت" ئه‌م پـرسه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی من ده‌رچووه‌ و من ناوی کاندیده‌کانم پـێشکه‌شکردووه‌ و ئێسـتا ئه‌وان له‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندان و هیچ ڕێـگریـیه‌کیشمان نیـیه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگیان پـێنه‌دات یان ڕه‌تیان بکاته‌وه‌ و متمانه‌یان پێ نه‌به‌خشێت. له‌و کاته‌شـدا ئێمه‌ کاندیدی تر پـێشـکه‌ش ده‌که‌ین."

پاشان له‌ به‌شێـکی تری قه‌سه‌کانیدا سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت ته‌وافوق واته‌ ڕێـکه‌وتن، ئه‌وان کاندیدی خۆیان پـێشـکه‌شکرد و ئێمه‌ و هاوپه‌یمانی کوردسـتانیش ڕازی بووین، پـێـم ناڵێن کێ له‌ ڕێـکه‌وتنـنامه‌کان پاشگه‌زبووه‌ته‌وه‌؟. کاتێـک له‌ دانیشـتنی یه‌که‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا ئێمه‌ ڕێـکه‌وتبووین بۆ پـۆسـتی سه‌رۆک کۆمار به‌ڕێز مام جه‌لال هه‌ڵبژێرین، وه‌ک بینیتان لیستی عێراقیـیه‌ کشـایه‌وه‌، له‌ نێوانیشـیاندا ئه‌یاد عه‌لـلاوی که‌ ده‌نگدانه‌که‌یان به‌جێهێشت. ئایا ئه‌مه‌ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ نه‌بوو له‌ سه‌ره‌تای بیسمیلای ڕێـکه‌وتنه‌وه‌؟. ئێمه‌ ڕازیبووین پـرۆسه‌که‌مان تێک نه‌دات. به‌ حه‌رحاڵ پـێویسته‌ هه‌موو لایه‌ک بزانن کێ له‌ به‌ڵێن و ڕێـکه‌وتنـنامه‌کانی هه‌ولێر پاشگه‌زبووه‌ته‌وه‌."

جێـگه‌ی ئاماژه‌ پـێـکردنه‌ له‌ پاش کاندیدکردنی 3 ناو له‌ لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکیـیه‌وه‌ بۆ پـۆسته‌ ئاسایشـیـیه‌کان، لیستی عێراقیـیه‌ ڕایگه‌یاند به‌پـێی ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی هه‌ولێر یه‌کێـک له‌ پـۆسته‌ ئه‌منیـیه‌کان و ئه‌نجومه‌نی باڵا بۆ سـیاسه‌ته‌ سـتراتیژیـیه‌کان دراوه‌ته‌ لیسـتی عێراقیـیه‌ و هه‌روه‌ها له‌ ڕێـگه‌ی ته‌وافوقی سیاسیشه‌وه‌ ده‌بێت پـرۆسه‌ی ئاشـته‌وایی نیشـتیمانی لێپـێـچینه‌وه‌ی دادوه‌ری و هاوسه‌نگی سیاسی له‌ حکومه‌تدا هه‌بێت، به‌ڵام نه‌ک ته‌نها سیسـتی له‌م ڕێـکه‌وتنه‌دا هه‌یه‌ به‌ڵکو ده‌سـتێـکی سیاسی هه‌یه‌ دیه‌وێت ڕۆڵی لیستی عێراقیـیه‌ له‌ ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ت لاواز بکات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG