پاش ئه‌وه‌ی له خۆپـیشـاندانه‌که‌ی دوێنێ هه‌ینی گۆڕه‌پانی ته‌حریری ناوه‌ڕاستی به‌غدا که تیایدا وێنه‌ی ئه‌یاد عه‌لـلاوی سه‌رۆکی لیسـتی عێراقیـیه سووکایه‌تی پـێـکرا و پاشـان سووتێنرا، ئه‌م کاره نه‌ک ته‌نها نیگه‌رانی لای ئه‌یاد عه‌لـلاوی سه‌رۆکی لیسـتی عێراقیـیه دروستکردووه، به‌ڵـکو له چاپدانی وێنه‌ی عه‌لـلاوی له‌گه‌ڵ وێنه‌ی تیرۆرسـتاندا و هه‌ڵـگرتنی له ناو خۆپـیشـاندانه‌کاندا به کارێـکی به‌رنامه داڕێژراوی لایه‌نگرانی نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن بۆ ئامانجه سیاسیـیه‌کانی حزبی ده‌عوه و لێـدانی پـێـگه‌ی سیاسی و جه‌ماوه‌ری لیستی عێراقیـیه به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌یاد عه‌لـلاوی.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه ئه‌یاد عه‌لـلاوی له وتارێـکدا وێڕای نیگه‌رانی له پـرۆسه‌ی سیاسی عێراق، هێرشێـکی توندی کرده سه‌ر نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیر. عه‌لـلاوی له به‌شێـکی وتاره‌که‌یدا گوتی:
" کۆمه‌ڵـگای نێوده‌وڵه‌تی به‌رپـرسیار ده‌که‌م له پارێزگاریکردنی عێراق له ده‌سـتێوه‌ردانی ئێران و گرنتی پاراسـتنی هاوسه‌نگی سیاسی که ئێسـتا تێـکچووه له پـێـناو مانه‌وه‌ی لایه‌نێـک له ده‌سه‌ڵاتی حوکمڕانی عێراق."
عه‌لـلاوی له به‌شێـکی تری قسه‌کانیدا ڕایگه‌یاند ئێران ڕۆڵێـکی خراپ ده‌گێڕێت له شێواندنی پـێـکهاته‌ی سیاسی عێراق و بۆ ئه‌م مه‌به‌سـته‌ش هاوکاری دارایی و سیخوڕی پـێشـکه‌شکردووه به لایه‌نێـکی سیاسی. له ئاماژه‌یه‌کی تری قسه‌کانیدا سه‌رۆکی لیستی عێراقیـیه سه‌رکرده‌کانی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی که نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیر سه‌رۆکایه‌تیان ده‌کات به شه‌مشه‌مه کوێره‌کانی تاریکی ناوبردووه و هاوڵاتیانی عێراقیشی هۆشـیارکردۆته‌وه که ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئه‌م حزبه په‌یڕه‌وی ده‌کات له ده‌سه‌ڵاتدا به دوری نازانێت به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی تاکڕه‌وی و دروسـتبوونی دیکتاتۆرێـکی تر.
جێـگه‌ی ئاماژه پـێـکردنه هه‌ر ئه‌مڕۆ له به‌یانـنامه‌یه‌کدا، حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی داوایه‌کی یاسایـیان له‌سه‌ر ئه‌یاد عه‌لـلاوی تۆمارکرد به تۆمه‌تی ناوزڕاندن و درۆخستنه پاڵ سه‌رکردایه‌تی حزبه‌که‌یان و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانیان.
هاوکات گوته‌بێژی لیستی عێراقیـیه حه‌یده‌ر مولـلا ڕایگه‌یاند سبه‌ینێ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له یه‌که‌م دانیشـتنی په‌رله‌مانی عێراق له دوای ته‌واوبوونی پـشـووی وه‌رزی، لیسـتی عێراقیـیه هه‌ڵوێسـتی کۆتایی خۆی ده‌رباره‌ی پـرۆسه‌ی سیاسی له عێراق ڕاده‌گه‌یه‌نێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سـته‌ش هه‌موو پـێـکهاته‌ی لیسـته‌که‌یان کۆبوونه‌ته‌وه و یه‌ک هه‌ڵوێسـتن ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی که سبه‌ینێ له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایده‌گه‌یه‌نن.