Accessibility links

عێراقیـیه‌ به‌بێ هیچ ده‌سـتکه‌وتێـک کۆتایی به‌ بایکۆتکردنه‌کانی خۆی هێنا

  • Goran Tawfeeq

عێراقیـیه‌ به‌بێ هیچ ده‌سـتکه‌وتێـک کۆتایی به‌ بایکۆتکردنه‌کانی خۆی هێنا

عێراقیـیه‌ به‌بێ هیچ ده‌سـتکه‌وتێـک کۆتایی به‌ بایکۆتکردنه‌کانی خۆی هێنا

گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌زیره‌کانی لیسـتی عێراقیـیه‌ بۆ کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران که‌ زیاتر له‌ مانگێـک بایکۆتی دانیشـتنه‌کانیان کردبوو، به‌بێ هیچ ده‌سـتکه‌وتێـک له‌و داواکاریـیانه‌ی پـێشـکه‌شیان کردبوو گه‌ڕانه‌وه‌ سه‌ر کاره‌کانیان، که‌ هه‌ر یه‌که‌ له‌ دۆسیـیه‌ی سـاڵح موتڵه‌گ جێـگری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و تاریق هاشمی جێـگری سه‌رۆک کۆماری عێراق وه‌ک خۆیان ماونه‌ته‌وه‌ و هیچ گۆڕانکاریـیه‌ک له‌ هه‌ڵوێسـتی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی به‌ تایبه‌تی ئیتلافی ده‌وڵه‌تی قانون نه‌هاته‌ کایه‌وه‌ به‌و ده‌ستپـێشـخه‌ریـیانه‌ی لیسـتی عێراقیـیه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌کانی بۆ کۆبوونه‌وه‌کانی په‌رله‌مان و حکومه‌ت.

هاوپه‌یمانی نیشـتیمانی پـێـی‌وایه‌ لیسـتی عێراقیـیه‌ هه‌ڵه‌یه‌کی سیاسی کرد که‌ بایکۆتی په‌رله‌مانی کرد و گه‌ڕانه‌وه‌شی ڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ بوو. بایکۆتی وه‌زیره‌کانیشی له‌ کۆبوونه‌وه‌کانی حکومه‌ت دووباره‌ هه‌ڵه‌یه‌کی تری سه‌رکردایه‌تی لیستی عێراقیـیه‌ بوو که‌ ویستی فشـار له‌سه‌ر حکومه‌ت دروست بکات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سـاڵح موتڵه‌گ و به‌ سیاسیکردنی دۆسێی هاشمی.

هیچ کام له‌م خواستانه‌ ئامانجی خۆی نه‌پـێکا و دواجار ئه‌و لیسته‌ هه‌سـتی به‌ شـکستخواردن کرد له‌ به‌رده‌م جه‌ماوه‌ره‌که‌یدا.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 3:41 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG