به‌رپـرسـانی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا قسه‌ی ئه‌و نه‌یارانه‌یان ڕه‌تده‌که‌نه‌وه که ده‌ڵێن نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆکی لیسته‌که‌یان له میانه‌ی سه‌ردانیدا بۆ هه‌رێمی کوردسـتان سـازشی بۆ کورد کردبێت.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا گۆران تۆفیق گفتوگۆی له‌گه‌ڵ عه‌بدولهادی حه‌سـانی ئه‌ندامی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا کردووه.
عه‌بدولهادی حه‌سـانی ده‌ڵێت پـێداگیری لایه‌نی کوردی له‌سه‌ر جێبه‌جێـکردنی مادده‌ی 140 ی ده‌سـتوری عێراقی مافێـکی نیشـتیمانی و ده‌سـتوریـیه، وه تێـگه‌یشـتنی هاوبه‌شـیش بۆ جێبه‌جێـکردنی ئه‌م به‌نده ده‌سـتوریـیه مانای سـازش ناگه‌یه‌نێت که هه‌ندێـک لایه‌ن کڕین و فرۆشتن به لێـدوانه‌کانی مالیـکیـیه‌وه ده‌که‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:26 خوله‌كه.