Accessibility links

چڕبوونه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کان بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تی داهاتووی عێراق

  • Goran Tawfeeq

خالید شوانی ئه‌ندامی ئیتیلافی فراکسیۆنه‌ کوردسـتانیـیه‌کان

خالید شوانی ئه‌ندامی ئیتیلافی فراکسیۆنه‌ کوردسـتانیـیه‌کان

کۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسیـیه‌کانی عێراقی له‌سه‌ر هێڵی پـێـکهێنانی حکومه‌تی داهاتوو، پاش چڕبوونه‌وه‌ی ئه‌و کۆبوونه‌وانه‌ دێت که‌ نوری مالیکی وه‌ک تاکه‌ کاندیدی هاوپه‌یمانی شیعه‌کان بۆ پـۆستی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ده‌سـتنیشـان کرا.

ڕۆژانه‌ سیناریۆی نوێ بۆ دابه‌شـکردنی ده‌سه‌ڵات له‌ عێراقدا سه‌ر هه‌ڵده‌دات و گۆڕانکاری له‌ بیر و بۆچوونی لایه‌نه‌ سیاسیـیه‌کانی عێراقدا گه‌شه‌ سه‌ندنێـکی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت که‌ له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوودا هیچ لیسـتێـکی براوه‌ به‌م جۆره‌ هه‌وڵه‌کانی بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌ت نه‌خسـتۆته‌ گه‌ڕ.

خالید شوانی ئه‌ندامی ئیتیلافی فراکسیۆنه‌ کوردسـتانیـیه‌کان ڕایگه‌یاند نزیک بوونه‌ته‌وه‌ له‌ پـێـکهێنانی حکومه‌تی داهاتوو و لایه‌نی کوردیشی به‌ به‌شێـک له‌ پـێـشـخسـتنی پـرۆسه‌که‌ ناوزه‌دکرد.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌که‌ی گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌غدا بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 2:55 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG