لیستی عێراقیـیه به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌یاد عه‌لـلاوی به گومانه‌وه له سه‌رکه‌وتنی لوتکه‌ی عه‌ره‌بی له به‌غدا ده‌ڕوانێت و ناکۆکی نێوان هێزه سیاسیـیه‌کان، وه کێشه چاره‌سه‌ر نه‌کراوه‌کانیش به هۆکاری سه‌ره‌کی لاوازبوون و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خراپـی به‌سه‌ر ئه‌م خوله‌ی سه‌رۆکایه‌تیکردنی لوتکه‌ی عه‌ره‌بی ده‌خاته ڕوو.
حامید موتڵه‌گ په‌رله‌مانتاری سه‌ر به لیستی عێراقیـیه هۆشیاری دا به گواستنه‌وه‌ی کێشه‌کان بۆ ناو لوتکه‌ی عه‌ره‌بی ئه‌گه‌ر بێت و به‌ر له سـازکردنی هه‌وڵێـک بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان نه‌درێت.
مه‌یسون ده‌مه‌لوجی گوته‌بێژی لیستی ئه‌لعێراقیـیه ڕایگه‌یاند لیسته‌که‌یان ده‌رباره‌ی بارودۆخی عێراق و دوا گۆڕانکاری سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی یاده‌شـتێـکی ئاماده‌کردووه و بۆ لوتکه‌ی عه‌ره‌بی به‌رزی ده‌کاته‌وه.
له به‌رامبه‌ریشدا په‌رله‌مانتاری سه‌ر به ده‌وڵه‌تی قانون ئیبراهیم ڕه‌کابی بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئێسـتا کاته‌که گونجاو نیـیه و ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌رفه‌ت له به‌رده‌مدایه که ئاماده‌سـازی بۆ لوتکه‌ی عه‌ره‌بی بکرێت.
هه‌روه‌ها ڕکابی ده‌ڵێت کێشه و ناکۆکیـیه سیاسیـیه‌کانیش پـرسێـکی ناوخۆیی عێراقیـیه و تێکه‌ڵـکردنی له‌گه‌ڵ پـرسه عه‌ره‌بیـیه‌کاندا له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌کدا نیـیه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:26 خوله‌كه.