کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی سه‌رۆک و سه‌رکرده باڵاکانی عێراق له خولی دووه‌می دانیشـتنیدا که له‌سه‌ر بانگێشـتی سه‌رۆک کۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی به‌ڕێوه‌چوو، بۆ جارێـکی تر لیژنه‌ی دانوسـتاندنی ڕێـکه‌وتنی سیاسی هه‌ولێری ڕاسپارد بۆ چاوخشـاندنه‌وه به ته‌واوی ئه‌و به‌ندانه‌ی جێـگای ناکۆکی سیاسین، لیژنه‌که‌شی سه‌رپشـککردووه بۆ جیاکردنه‌وه‌ی ئه‌و خاڵانه‌ی که له ئێسـتادا جێـگای گفتوگۆن و بارودۆخه‌که له‌باره چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزرێته‌وه، هاوکات ئه‌و خاڵانه‌ش جیابکرێنه‌وه که پـێویسـتیان به کات و که‌ش‌وهه‌وایه‌کی سیاسی گونجاو هه‌یه بۆ دووباره گه‌یشـتن به ته‌وافوق و ڕێـکه‌وتنی سیاسی له‌سه‌ریان.
شایانی باسه ده‌رئه‌نجامی کۆبوونه‌وه‌که به‌م شێوازه کاردنه‌وه‌یه‌کی پاڵنه‌ر و ئومێدبه‌خشی به دوای خۆیدا نه‌هێنا، به‌و پـێـیه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی لیژنه‌ی دانوسـتاندنی ڕێـکه‌وتنی هه‌ولێر خاڵێـکی لاوازی ئه‌نجامی کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکرده‌کان ده‌خاته ڕوو که له ڕابردوودا هه‌موو لایه‌نه‌کان کۆک بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌وڵێـک بدرێت سه‌رکرده‌کانی پـرۆسه‌ی سیاسی عێراقی و به‌شـدار له حکومه‌ت کۆبـکرێنه‌وه و ڕووبه‌ڕوو گفتوگۆ بکه‌ن له‌سه‌ر کێشه‌کانیان، به‌ڵام دیاره و به خوێندنه‌وه‌ی چاودێرانی سیاسی ئه‌م وڵاته هێنده خاڵی جیاواز له کۆبوونه‌وه‌ی دوێنێدا ده‌رکه‌وتووه ئه‌وه‌نده لێک تێـگه‌یشـتن و یه‌ک هه‌ڵوێسـتی سیاسی ده‌رباره‌ی قه‌یرانه‌کانی ئه‌م دوایـیه نه‌هاتۆته کایه‌وه.
فریاد ڕه‌واندزی به‌رپـرسی په‌یوه‌نده عێراقیـیه‌کانی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان له لێدوانی‌دا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دڵخۆش نه‌بوو به‌و ئه‌نجامه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکرده سیاسیـیه‌کان له‌سه‌ری ڕێـکه‌وتن، ئه‌وه‌شی گوت که ده‌ربازبوون له‌م ته‌نگه‌ژه سیاسیـیه وه‌ها بڕوات ئه‌وا پـێده‌خاته ڕێـگایه‌کی بنبه‌ست بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان، به تایبه‌تی ناکۆکی نێوان لیسـتی عێراقیـیه و ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی قانون.
ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:22 خوله‌كه.