لیستی عێراقیـیه نیگه‌رانه له حکومه‌تی هاوبه‌شی نیشـتیمانی که‌وا تاوه‌کو ئێسـتا پـۆستی وه‌زاره‌ته ئه‌منیـیه‌کان تیایدا یه‌کلایی نه‌بووه‌ته‌وه. هاوکات دواکه‌وتن و ده‌سـتنیشـانکردنی کاندیدی وه‌زیره ئه‌منیـیه‌کان ده‌خاته ئه‌سـتۆی نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیر.
له لایه‌کی تریشه‌وه حه‌یده‌ر ئه‌لموللا گوته‌بێژی لیسـتی ئه‌لعێراقیـیه ئاشـکرای کردووه له‌سه‌ر داوای نوری ئه‌لمالیکی ئه‌یاد عه‌للاوی 3 کاندیدی پـێشـکه‌ش کردووه بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری، ئه‌وانیش بریتین له ثائر ئه‌لنه‌قیب و سالم دلی و فه‌لاح ئه‌لنه‌قیب. سه‌رچاوه‌یه‌کی سیاسیش ئاگادار له کۆبوونه‌وه‌کانی لیستی عێراقیـیه و هاوپه‌یمانی نیشـتیمانی باسی له‌وه کردووه که نوری ئه‌لمالیکی زیاتر لێـکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر که‌سایه‌تی ثائر ئه‌لنه‌قیب ده‌کات و پێده‌چێت له شـانسی ئه‌ودا وه‌زاره‌تی به‌رگری یه‌کلایی بکرێته‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه حه‌یده‌ر موللا گوته‌بێژی لیسـتی عێراقیـیه ده‌ڵێت کوتله سیاسیـیه‌کان گه‌یشـتوونه‌ته ڕێـکه‌وتنێـک که سێ پـێوه‌ر ده‌بێت له کاندیدی پـۆسته ئه‌منیـیه‌کاندا هه‌بێت، ئه‌وانیش بریتین له پـێوه‌ری یه‌که‌م ده‌بێت ئه‌و که‌سه سه‌ربه‌خۆبێت و پـێوه‌ری دووه‌میش ده‌بێت لێـهاتوو بێت و پـێوه‌ری سێهه‌میش ده‌بێت ڕێـکه‌وتنی نیشـتیمانی له‌سه‌ر کاندیدی وه‌زاره‌ته ئه‌منیـیه‌کان هه‌بێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:47 خوله‌كه.