بڕیار بوو ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری ڕاسپـێردراوی عێراق حکومه‌ته نوێـیه‌که‌ی ڕابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام وه‌ک هه‌واڵه‌کان باسی لێوه ده‌که‌ن به‌هۆی هه‌ندێک ناکۆکی سـیاسیـیه‌وه ڕاگه‌یاندنه دواخراوه.
له‌و باره‌یه‌وه گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا ڕاسته‌وخۆ ڕاپـۆرتی له ناو هۆڵی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه بۆ ناردین.
گۆران تۆفیق له زاری په‌رله‌مانتاران و نوێنه‌رانی قه‌واره سیاسیـیه‌کانه‌وه ده‌گێڕێته‌وه که گوتوویانه قه‌واره سیاسیـیه‌کان پابه‌ند نه‌بوون به داخوازیـیه‌کانی نوری ئه‌لمالیکیه‌وه که داوای له هه‌موو لایه‌نه‌کان کردبوو بۆ هه‌ر پـۆستێـک سێ کاندید یان به لایه‌نی که‌م دوو پـێشـکه‌ش بکه‌ن، پاشـان مالیکی خۆی سه‌رپشک بێت له دیاریکردنی کاندیده‌کان. ئه‌م داوایه‌ی مالیکی له لایه‌ن هه‌ندێک قه‌واره‌ی سیاسیـیه‌وه گرنگی پـێنه‌دراوه.
وه‌ک باسیش ده‌کرێت گرفتێـکی دیکه ئه‌وه‌یه لیسـتی عێراقیـیه پـێشـنیازی کردووه کابینه‌ی حکومه‌ت به ته‌واوی هه‌موو پـۆسته‌کانی ڕابگه‌یه‌نرێت.
هه‌روه‌ها شه‌وی ڕابردوو گۆڕانکاری له کاندیدی هه‌ندێ له لیسته‌کاندا کراوه.
گرفتێـکی دیکه‌ش، یه‌کلانه‌کردنه‌وه‌ی یه‌ک له جێـگره‌کانی سه‌ره‌ک وه‌زیر که بۆ هاوپه‌یمانی نیشـتیمانی ده‌سـتنیشـانکراوه.
سه‌باره‌ت به وه‌ره‌قه‌ی کوردی، گۆران تۆفیق ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ نوری ئه‌لمالیکی ئه‌و وه‌ره‌قه‌ی ئیمزاکردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:14 خوله‌كه.