ڕۆژی سێشه‌ممه له شاری هه‌ڵه‌بجه له کوردستانی عێراق خۆپیشاندان ڕویدا و توند‌و تیژیشی لێکه‌وته‌وه.
قایمقامی هه‌ڵه‌نجه ده‌ڵێت هه‌موو توانایه‌کی خۆیان خسته گه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی پۆلیس و ئاسایش و پۆلیسی چالاکیه سیڤیلیه‌کاندا و وه‌ک سپه‌رێکیان دروست کرد تا پێکدادان ڕوونه‌دات ، به‌تایبه‌تی که زانرا ئاڕاسته‌ی خۆپیشاندانه‌که ڕووه‌و باره‌گای پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ڕوات.
ئه‌دهه‌م گۆران ، له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ده‌ڵێت ، له ئاکامی ئه‌و ڕێگه‌گرتنه ، به داخه‌وه نزیکه 32 پۆلیس بریندار بوون.
به‌ڕێز گۆران ده‌شڵێت یه‌ک فیشه‌ک چییه له‌لایه‌ن لقی پارتیه‌وه له هه‌ڵه‌بجه نه‌ته‌قێنراوه و ئه‌و پۆلیسانه‌ی له‌وێ بوون و خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه و مامۆستایانی ئاینی گه‌واهی ئه‌وه ده‌ده‌ن که ته‌قه نه‌کراوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:58 خوله‌که.