خانمێکی رۆژنامه‌وان به ناوی Judith Neurink ووتارێکی له باره‌ی ته‌ندروستی و پزشکان له عێراق و کوردستاندا نووسیوه و ئاماژه به چه‌ندین خاڵ ده‌کات له نێوانیان که‌می پزشکان، به‌سه‌راچۆی سیستیم خوێندنی کۆلیژه‌کانی پزشکی و هه‌ر وه‌ها پاک و خاوێن نه‌بونی نه‌خۆشخانه‌کان.
دکتۆر گۆران عه‌بدوڵا خوێندکاری دکتۆراه له به‌شی رێبازی ته‌ندروستی نێونه‌ته‌وه‌یی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت کێشه‌یه‌کی زۆر گه‌وره هه‌یه ئێستا له ناو سیستمی ته‌ندروستیدا که ژماره‌یه‌کی زۆر له پزشکان یان کارمه‌ندانی ته‌ندروستی پیان وایه نابێت یان ناکرێت ره‌خنه‌ی توند له سیستمی ته‌ندروستی بگرێت! من پێم وایه سیستمی ته‌ندروستی به‌شێکه له کۆمه‌ڵگای کوردستان وه ئه‌بێ له ژێر چاودیری نه‌ک هه‌ر میدیا بێ به‌ڵکۆ له ژێر چاودیری هه‌موو رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای سڤیل، رامیارزانه‌کان و بگره پارته رامیاریه‌کانیش بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له رێ ره‌خنه‌وه له رێ چاودیریه‌وه به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی ببێن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 9:12 خوله‌که