له ده‌مێکدا وه‌گه‌ڕخه‌رانی سه‌رمایه به دوای جێگره‌وه‌ی دۆلاری ئه‌مه‌ریکای په‌که‌وتودا ده‌گه‌ڕێن، ئه‌مڕۆ و بۆ دووهه‌م ڕۆژ له‌سه‌ر یه‌ك نرخی زێڕ چووه ئاستێکی تۆماری به‌رزه‌وه.
به‌هۆی چه‌ندان ڕووداوی نا سه‌قامگیری سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه وه‌ك نا ئارامیه سیاسیـیه‌کانی هه‌رێمی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و بومه‌له‌رزه و سونامی ژاپۆن وه‌گه‌ڕخه‌رانی سه‌رمایه به دوای سه‌ودای پارێزراودا ده‌گه‌ڕێن و به ڕاده‌یه‌کی زۆریش خه‌ریکی کڕینی زێڕن.
بۆ یه‌که‌م جار نرخی زێڕ له ڕاده‌ی 1500 دۆلار تێپه‌ڕی کرد، پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو ده‌زگای خزمه‌ت گوزاری بواری دارایی ناسراو به standard & poor’s ئاستی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئابوری وڵاته یه‌کگرتووکانی ئه‌مه‌ریکا له ئاستی ته‌ناهیوه بۆ نێگه‌تیڤ دابه‌زاند، چونکه ترسیان له‌وه هه‌یه ڕابه‌رانی سیاسی وڵاته‌که نه توانن بگه‌نه سه‌ودایه‌ك سه‌باره‌ت به که‌مکردنه‌وه‌ی ڕاده‌ی په‌ره‌سه‌ندوی قه‌رزی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا.